ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکایه‌کی زۆر مه‌ترسیدار به‌ره‌وڕوو بووینه‌ته‌وه‌

پڕۆفسۆر نوام جامسکی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئێستاکە لە گەڵ ئەمریکایەکی مەترسیدار بەرەوڕووین وتی: ئەورووپا نایەوێت بە مەبەستی بەربەرەکانێ لە گەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران بەرەو ڕووی ئەمریکا بوەستێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی – جەواد حەیران نیا: یەکێتی ئەورووپا هەوڵ دەدات ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران بپارێزێت. لە حالێکدا کە لە بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا، سنووری کاری ئەو یەکێتییە دیاری کراوە.

یاسایەک کە یەکێتی ئەورووپا بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئەمریکا پێش بینیی کردووە شێوەیەکی نوێ لە یاسایەک بە ناوی "Blocking Statute" ە کە یەکێتی ئەورووپا ساڵی ١٩٩٦ لە بەرانبەر گەمارۆکانی کووبا ل لایەن ئەمریکاوە پەسەندی کردبوو.

لە ساڵی ١٩٩٦یش ئەمریکا سیاسەتی گەمارۆدانی خۆی دژی کووبا بە پێچەوانەی حەز و بە بی هاوڕێیەتی ئەورووپا پەسەند کردبوو. ئەورووپا بە پەسەند کردنی ئەو یاسایە، لە بەرانبەر سیاسەتی ئەمریکا وەستایەوە. لە ئەو کاتە، سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا، بیل کلینتۆن ناچار بە چوونە دواوە بوو و کۆمپانیا ئەورووپییەکان لە سزا دان بەخشی. ئاڵبەت ماوەیەکی زۆر بە سەر ئەو کاتەدا بە سەر چووە و ئەم جارە پرسەکە لە سەر بیل کلینتۆن نیە، بەڵکوو باسەکە لە دەستی دۆناڵد ترامپەوەیە.

ئەو پرسە دێتە ئاراوە ئایا ئەورووپا دەتوانێت لە بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران هەڵویستێکی بەهێز بنوێنێت و ئایا یاسا سنووردار کەرەوەکانی ئەورووپا بۆ پاڵپشتی لە کۆمپانیا ئەورووپییەکان بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران کارا دەبێت؟

لەم پێوەندیەدا هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لە گه‌ڵ پڕۆفسۆر نوام چامسکی لێکۆڵەری بەناوبانگی ئەمریکی ئەنجام داوە کە لە درێژەدا دێت. چامسکی مامۆستای زانکۆی MIT ئەمریکایە و بنەڕەتدانەری زمان ناسی پێشکەوتوویە.

*بڕێک کەس لە سەر ئەو باوەڕەن کە ئەو یاسایەی یەکێتی ئەورووپا بۆ بەربەرکانێ لە گەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا پێش بینیی کردووە، لە کردەوەدا کاریگەرییەکی لە سەر گەمارۆکان و کەم کردنەوەی گوشاری پاشهاتیانی نییە و ئەو یاسایە شێوەیەکی نوێ لە یاسای Blocking Statute"" ە کە یەکیتی ئەورووپا ساڵی ١٩٩٦ بۆ بەربەرکانێ لە گەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا دژی کووبا پەسەندی کردبوو. کارایی ئەو یاسا بۆ پاڵپشتی لە ئێران لە بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا تا چ ڕادەیەکە؟

ئەو یاسایە دەتوانێت کارامە و کاریگەر بێت ئەگەر ئەورووپا بیەوێت بە کاری بهێنێت. ئەبێ ئەو خاڵە لە بەرچاو بگرین کە ئێستا لە گەڵ ئەمریکایەکی مەترسیدار بەرەو ڕووین. بۆیە پاڵپشتی جدی لە ئێران لە بەرانبەر ئەمریکا بۆ ئەورووپا بە واتای ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕاستەوخۆی ئەمریکایەکە کە ئێستا زۆر مەترسیدارە.

ئاڵبەت ئەورووپا نایەوێت ئەو باسە شوێن بگرێت و لە بەرانبەر ئەمریکا خۆی ببینێتەوە. بە قسەیەکی تر ئەورووپا نایەوێت بە مەبەستی بەربەرەکانێ لە گەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئیران لە بەرنابەر ئەمریکا بوەستێتەوە.

* لە ساڵی ١٩٩٦ یش ئەمریکا سیاسەتی گەمارۆیی خۆیی دژی کووبا بە پێچەوانەی حەز و بە بێ هاوڕێیەتی ئەورووپا پەسەند کردبوو. ئەورووپا بە پەسەند کردنی ئەو یاسا، لە بەرانبەر سیاسەتی ئەمریکا وەستایەوە. ئایا ئێستاش ئەورووپا دەتوانێت بەرانبەر ئەمریکا ئاوەها وەستانەوەیەکی هەبێت؟

ئەو پرسە زۆر ڕوون و دیاری کراو نییە کە ئەورووپا لە کردەوەدا گەمارۆکانی سەر کووبای قبووڵ نەکردێت؛ ئەوەی کە ئەورووپییەکان وتیان بەس قسە بوو.

جارێکی تر جەخت دەکەمەوە کە ئەورووپا توانای بەربەرەکانێ لە گەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێرانی هەیە و دەتوانێت لە پاڵپشتی لە تارانەوە بکات بەڵام ئەگەری هەیە نەیەوێت ئەو کارە بکات.

* ئازادی کار و هەڵبژاردنی کۆمپانیاکان لە ڕیزی مافە بنەڕەتییەکانن کە یەکێتی ئەورووپاش نایه‌وێت ئه‌و مافانه‌ سنووردار بکاته‌وه‌. بە ئەمەوە یەکێتی ئەورووپا چلۆن دەتوانێت ئەو کۆمپانیاگەلە ناچار بە هاوکاری لە گەڵ ئێران بکات؟ ئایا یەکێتی ئەورووپا دەتوانێت وه‌ها میکانزیمێک دروست بکات و کۆمپنیا ئەورووپییەکان ناچار بە هاوکاری لە گەڵ ئێران بکات؟

ئەگەری هەیە ئەورووپا نەتوانێت ئاوەها میکانیزمێک دروست بکات. بەڵام لە دۆخی ئێستا دوور لە چاوەڕوانی نییە کە ئەو ڕووداوە ڕوو بدات.

News Code 21285

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =