به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سپۆنتیک ڕایگه‌یاند: مایک په‌مپئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له کاردانه‌وه به سکاڵا دژی ئێران له ئه‌مریکا له دادگای لاهه لێدوانی دا.
ئه‌و له‌مباره‌وه وتی: سکاڵای ئێران له دادگای لاهه هه‌وڵێکی ئه‌م وڵاته‌یه بۆ ده‌ستێوه‌ردان له سه‌روه‌ری ئه‌مریکا له بڕیاری یاسایی دان که ده‌بێته هۆی ئه‌منیه‌تی نیشتمانی زیاتر بۆ ئه‌مریکا و ئێمه به‌ری ده‌گرین.
په‌مپه‌ئۆ پاگه‌نده‌ی کرد: ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی که ئێران ده‌ستی پێ کردووه، به‌لاڕێدا بردنی دادگا و ئه‌رکه‌کانیه‌تی.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که یۆرۆ نیوز نووسی: دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی به مه‌به‌سی لێکدانه‌وه‌ی تانه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکان له لایه‌ن ئه‌مریکا ده‌ستی به کار کرد.
ئێران هیواداره که دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی لاهه بتوانێت، فه‌رمانی ڕاوه‌ستانی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران ڕابگه‌یه‌نێت.
Your Comment