ئەورووپا ده‌بی دڵنیایی بداته‌ ئێران

ئولی هانیۆنن وتی: یەکێتی ئەورووپا بەڵگە بۆ ئێران دەستەبەر بکات و دڵنیای بکاتەوە و نیشان بدات بە ڕاستی چ شتێک دەتوانێت ئەنجام بدات و تێنەکۆشێت وێنەیەکی ناڕاست دروست بکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- جەواد حەیران نیا: یەکێتی ئەورووپا تێدەکۆشێت ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران بپارێزێت. لە حالێکدا کە لە بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا، سنووری کاری ئەو یەکێتییە دیاری کراوە.

یاسایەک کە یەکێتی ئەورووپا بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئەمریکا پێش بینیی کردووە شێوەیەکی نوێ لە یاسایەک بە ناوی "Blocking Statute" ە کە یەکێتی ئەورووپا ساڵی ١٩٩٦ لە بەرانبەر گەمارۆکانی کووبا ل لایەن ئەمریکاوە پەسەندی کردبوو.

لە ساڵی ١٩٩٦یش ئەمریکا سیاسەتی گەمارۆدانی خۆی دژی کووبا بە پێچەوانەی حەز و بە بی هاوڕێیەتی ئەورووپا پەسەند کردبوو. ئەورووپا بە پەسەند کردنی ئەو یاسایە، لە بەرانبەر سیاسەتی ئەمریکا وەستایەوە. لە ئەو کاتە، سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا، بیل کلینتۆن ناچار بە چوونە دواوە بوو و کۆمپانیا ئەورووپییەکان لە سزا دان بەخشی. ئاڵبەت ماوەیەکی زۆر بە سەر ئەو کاتەدا بە سەر چووە و ئەم جارە پرسەکە لە سەر بیل کلینتۆن نیە، بەڵکوو باسەکە لە دەستی دۆناڵد ترامپەوەیە.

ئەو پرسە دێتە ئاراوە ئایا ئەورووپا دەتوانێت لە بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران هەڵویستێکی بەهێز بنوینیت و ئایا یاسا سنووردار کەرەوەکانی ئەورووپا بۆ پاڵپشتی لە کۆمپانیا ئەورووپییەکان بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران کارا دەبێت؟

لەم پێوەندیەدا هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لە گەڵ ئولی هاینۆنن جێگر و سەرۆکی پێشووتری چاوەدێرانی تەقەمەنی و ناڤۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئانڤۆکی و مامۆستای زانکۆی هاروارد ئەنجام داوە کە لە درێژە دێت.

*بڕێک کەس لە سەر ئەو باوەڕەن کە ئەو یاسایەی یەکێتی ئەورووپا بۆ بەربەرکانێ لە گەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا پێش بینیی کردووە، لە کردەوەدا کاریگەرییەکی لە سەر گەمارۆکان و کەم کردنەوەی گوشاری پاشهاتیانی نییە و ئەو یاسایە شێوەیەکی نوێ لە یاسای Blocking Statute"" ە کە یەکیتی ئەورووپا ساڵی ١٩٩٦ بۆ بەربەرکانێ لە گەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا دژی کووبا پەسەندی کردبوو. کارایی ئەو یاسا بۆ پاڵپشتی لە ئێران لە بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا تا چ ڕادەیەکە؟

بەرنامەی گشتی هەنگاوی هاوبەش یا بەرجام JCPOA)  ) ڕێککەوتننامەی پەرەنەسەندی چەک و تەقەمەنی نییە، بەڵکوو ڕێککەوتنێکی سیاسی چڕ و پڕ بە هیوای چارەسەری بڕێ پرسی ئەستەمی پێوەندیدار بە پەرە نەسەندی چەکی ناڤۆکی ئێانە. کەواتە لە گەڵ کێشەگەلێک لە دۆخ و کەشی سیاسی بگۆڕی نێودەوڵەتی بەرەو ڕوو بووەتەوە کە بە هەوڵە زۆرەکانی پیوەندیدار بە بازرگانی دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، بە تایبەتی لە گەڵ هاوبەشە ئەورووپی و ئاسیاییەکانی، زیاتر پێچراوە.

چاوەڕوانی درێژ خایەنی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام و ڕێککنەکەوتنی لایەنەکان بۆ لێکدانەوەی کەم و کۆڕییە ناسراوەکانی پەرەنەسەندی چەکی ناڤۆکی، ڕێککەوتنەکە و بەڕێوە بردنی لە داهاتوودای بردووەتە شوێنی نایاساییەوە.

دیدی ئەورووپا بە بازرگانی لە ڕاستیدا بوونی بازاڕی ئازاد بە لامیەک کۆنترۆڵی لە لایەن دەوڵەتەکانەوەیە. لە ئاوەها کەشێکدا دەوڵەتێک و تەنانەت کۆمیسیۆنی ئەورووپا دەتوانێت کۆمپانیایەک ناچار بە درێژەپێدان بە پێوەندی بازرگانی لە گەڵ هاوبەشەکانی تر بکات، تەنانەت ئەگەر بە قازانجی کۆمپانیاکە نەبێت.

ئێستاکە ئەو باسە گرنگە لە یەکێتی ئەورووپا دەوڵەتی ئێرانە بە بەڵێن دڵنیا بکاتەوە و نیشادن بدات چ شتێک بەڕاستی دەتوانێت ئەنجام بدات و تێنەکۆشێت وێنەیەکی ناڕاست دروست بکات. کەواتە، بۆ وێنە، هاوکاری ئاشتی خوازانەی ناڤۆکی لایەنێکی گرنگی بەرجامە. من دەتوانم هاوبەشەکانی تری بەرجام ببینم کە کێشەی زۆریان هەیە لە دابین کردنی تەکنۆلۆژیا و جیهازاتی پێویست کە لە سەری ڕێککەوتوون.

بازرگانی ناڤۆکی لە ڕاستیدا بازرگانییەکی جیهانییە و هیچ کەس ناتوانێت بە تەنیایی خزمەتی پێویست پێشکەش بکات، کە ئەم باسە گرنگە زیاتر بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پێوەندی بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە هەیە.

* لە ساڵی ١٩٩٦ یش ئەمریکا سیاسەتی گەمارۆیی خۆیی دژی کووبا بە پێچەوانەی حەز و بە بێ هاوڕێیەتی ئەورووپا پەسەند کردبوو. ئەورووپا بە پەسەند کردنی ئەو یاسا، لە بەرانبەر سیاسەتی ئەمریکا وەستایەوە. ئایا ئێستاش ئەورووپا دەتوانێت بەرانبەر ئەمریکا ئاوەها وەستانەوەیەکی هەبێت؟

لە ڕاستیدا یاسای شاردراوە بۆ دروست کردنی بازرگانی لە گەڵ کووبا پەسەند کرا، بە پێی ئەو باسە گرنگە کە – وەکوو هابەشێکی بازرگانی – کووبا گرنگایەتیەکی کەمتری لە ئێران هەیە. تەنانەت بە ئەو ڕاستیەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کووبا هەڵویستی سەختگیرانەی لە بەڕێوە بردنی گەمارۆکان ئەنجام نەدابوو، هاوبەشە ئەورووپییەکان لە سەر سەپاندنی گوشار لە سەر پێوەندییە بازرگانییەکان لە گەڵ کووبا نەبوون.

* ئازادی کار و هەڵبژاردنی کۆمپانیاکان لە ڕیزی مافە بنەڕەتییەکانن کە یەکێتی ئەورووپاش حەزی بە سنووردار کردنەوەی ئەو مافانە نییە. بە ئەمەوە یەکێتی ئەورووپا چلۆن دەتوانێت ئەو کۆمپانیاگەلە ناچار بە هاوکاری لە گەڵ ئێران بکات؟ ئایا یەکێتی ئەورووپا دەتوانێت ئاوە میکانزیمێک دروست بکات و کۆمپنیا ئەورووپییەکان ناچار بە هاوکاری لە گەڵ ئێران بکات؟

ئەگەرچی فەڕەنسا، ئەڵمانای و بریتانیا و کۆمیسیۆن هێشتا پاڵپشتی لە بازرگانی لە گەڵ ئێران دەکەن، کۆمپانیاکان، بە تایبەتی ئەوانەی کە لە گەڵ پرسە جیهانییەکان سەروکاریان هەیە، لێکدانەوەکانی خۆیان بە پێی بەرژەوەندی درێژ خایەنی خۆیان ئەنجام دەدەن.

گەرچی ئێستا زیاتر زووم لە سەر ئەو کۆمپانیاگەلەیە کە کاری خۆیان لە گەڵ ئێران ڕادەگرن، کە ئەمە بۆ خۆی کاریگەری زۆر لە سەر ژیانە ئاسایی ئێرانییەکان دادەنێت.

News Code 21262

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =