به‌غدا لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ مەرگی حاجییه‌ عێراقییه‌که‌ ده‌کات

به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی گومانه‌کان له‌ خۆکوژی جاجی عێراقی له‌ مه‌که‌ی پیرۆز، عێراق ڕایگه‌یاند که‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆکاری مەرگی ئه‌م که‌سه‌ عێراقییه‌ ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی کرد: کونسولگه‌ری عێراق له‌ جه‌ده‌ هه‌ماهه‌نگی پێویستی بۆ وه‌رگرتنی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ مەرگی حاجییه‌ عێراقییه‌که‌ وه‌رگرتووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵه‌کان له‌مباره‌وه‌ دبێت ورد بڕوانین. ئێمه‌ هه‌ماهه‌نگی پێویستمان کردووه‌ که‌ هۆکاری مەرگی حسه‌ین حه‌مین مه‌جه‌لی، حاجییه‌ عێراقییه‌ ڕاده‌ستمان بکرێت.

پێشتر ڕیاز غاڵی ساعدی نوێنه‌ری پێشووری به‌غدا له‌ ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ داوای کرد بوو تاکوو ڕێکاری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ  لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ تیرۆر له‌ خاکی عه‌ره‌بستان له‌ به‌ر بگرێت.

ڕیاز پاگه‌نده‌ی کرد بوو که‌ ئه‌م حاجییه‌ عێراقییه‌ کێشه‌ی ده‌روونی هه‌بووه‌ و خۆی کوشتووه‌.

News Code 21253

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =