پارەی کێ ترامپی بۆ کشانەوە لە بەرجام هان دا؟

یارمەتیی ٣٠ ملیۆن دۆلاریی ئەدێلسۆن لە ئەنجومەنی نوێنەران، یەک لە سێی کۆی یارمەتییە ئەنجام دراوەکان بە سندووقی دارایی سەرۆکایەتی کۆنگریسی و گەورەترین یارمەتیی ماڵیی کەسێک بە کۆنگریسی دێتە ئەژمار.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی نێودەوڵەتی: ماڵپەڕی ئەمریکیی "لویلاگ" لە ڕاپۆرتێکدا لە ژێر ناوی "شێلدۆن ئەدێلسۆن کۆماریخوازانی ئەمریکیی یەخسیر کردووە؟" بە قەڵەمی "ئالی کلیفتۆن"، ئینتیمای کۆماریخوازانی ئەمریکیی بەو سەرمایەدارە گەورەیەی جووی تاوتوێ کردووە. دەقی ئەو ڕاپۆرتە بە گوێرەی خوارەوەیە:

ملیاردێری ناسراوە شێلدۆن ئەدێلسۆن وەک یەکێک لە گەورەترین پاڵپشتانی ماڵیی دۆناڵد ترامپ لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لەم دواییەدا بە پێدانی یارمەتیی ٢٥ ملیۆن دۆلاری لە هەڵبژاردنەکانی نێوان خولیی ئەنجومەنی سنا بە حزبی کۆماریخوازان، پێگەی خۆی وەک گەورەترین پاڵپشتی دارایی ئەو حزبە سەلماند.

ئەدێلسۆن یەکەمایەتییەکانی سیاسەتی دەرەکیی خۆی زۆر ئاشکرا و ڕوون سەبارەت بە پاڵپشتی لە بەرەی ڕاستی ئیسرائیل، حزبی لیکۆد و بنیامین نەتانیاهۆ و پێوشوێن گرتنی هەڵوێستێکی تەواو سەربازیخوازانە لە سیاسەتی دەرەکیی ئەمریکا هەمبەر بە ئێران بۆ کۆنگرە و کۆشکی سپی و ترامپ داڕشتووە.

بەر لەوە شێلدۆن ئەدێلسۆن لە پەنای هاوسەرەکەی "مریەم ئەدێلسۆن" یارمەتیی ٣٠ ملیۆن دۆلاریی بۆ پاراستنی زۆرینەی کۆماریخوازان لە ئەنجومەنی نوێنەران و سنا خەرج کردبوو و لە ئێستاشدا هەوڵی ئەو دووە بۆتە هۆی ئەوەی کە یارمەتیگەلی بە کۆمەڵی سرمایەداران و خاوەن کازینۆکان بە کۆماریخوازان لە میانەی هەڵبژاردنەکانی نێوان خولیی کۆنگریسی لە ساڵی ٢٠١٨ بگاتە زیاتر لە ٥٥ ملیۆن دۆلار.

لەو پەیوەندییەدا ماڵپەڕی "پۆلیتیکۆ" بە پشت بەستن بە لێکدانەوەکانی خۆی دەڵێت: ٢٥ ملیۆن دۆلارێک کە ئەدێلسۆن وەک یارمەتی ئاراستەی کۆماریخوازانی کردووە، بە جۆرێک بەرابەرە لە گەڵ تەواو بوودجەی وەرگیراوی سندووقی دارایی سەرۆکایەتی سنا کە لە کۆتایی مانگی ڕابردووی زایینی ٢٦ ملیۆن دۆلاری وەرگرتبوو و لە کاتێکدا کە ئاستی بەرزبوونەوەی بوودجەی ئەمساڵی ئەو سندووقە بە گشتی ٤٤ ملیۆن دۆلار بووە، یارمەتیی ماڵیی ئەدێلسۆن زیاتر لە نیوەی بوودجەی بەرزکراوە بووە. لە لایەکی دیکەوە کۆی یارمەتیی ماڵیی وەرگیراوە لە لایەن کەمپەینەکانی هەڵبژاردن تا ٣١ی جووڵای، ٤٥ ملیۆن دۆلار بووە.  

هەروەها یارمەتیی نزیک بە ٣٠ ملیۆن دۆلاریی ئەدێلسۆن بە ئەنجومەنی نوێنەران، یەک لە سێی کۆی یارمەتییە ئەنجام دراوەکان بە سند‌ووقی دارایی سەرۆکایەتی کۆنگریسی و گەورەترین یارمەتیی ماڵیی کەسێک بە کۆنگریسی بووە. کۆمپانیاکانی دیکە و لەوان کۆمپانیای نەوتیی "شێڤرۆن" (Chevron) بە ١،٩ ملیۆن دۆلار و چەند کۆمپانیای دیکە زۆربەی یارمەتییە ماڵییە حەوتەوانەکان بە کۆنگریسی پێک دێنن.

پاش ئەدێلسۆن، کەسێکی دیکەی بە ناوی "تیمۆتی مێلۆن" سەرۆک و خاوەن زۆربەی پشکەکانی کۆمپانیای "پان ئێم سیتمێز" وەک کۆمپانیایەکی تازە دامەزراوە لە بواری گواستنەوە لە نیۆهۆمشایر بە ١٠ ملیۆن دۆلار یارمەتیی ماڵی، دووهەمین پاڵپشتی ماڵیی کەسێک بە کۆنگریسی دێتە ئەژمار. کەسێکی دیکەی بە ناوی "هێج" وەک بنیاتنەری کۆمپانیای "کەن گریفین" بە ١،٥ ملیۆن دۆلار یارمەتیی ماڵی لە پلەی دواتری گەورەترین پاڵپشتانی یارمەتییە تاکەکەسییەکان بە کۆنگریسی-یە.

ئەوەی کە بۆچی ئەدێلسۆن و هەندێکی دیکە لە دەوڵەمەندانی وەک ئەو ئاوا چالاکانە سیاسین و یان ئەوەی کە بۆچی کۆماریخوازان دەروەستیان بە یارمەتییە ماڵییەکانی ئەو هەیە، ڕوون و ئاشکرایە.

"نیووت گینگریچ" لە بەربژێرانی شکست خواردووی هەڵبژاردنەکان لە ساڵی ٢٠١٢ کە لە ئەدێلسۆن یارمەتیی ماڵیی وەرگرتووە، "ئیسرائیل" بە بایەخی تەورەمەندی ئەدێلسۆن دەزانێت.

دۆناڵد ترامپ، بەر لە سەرکەوتنی کۆتایی لە هەڵبژاردنەکانی ناوخۆیی حزبی کۆماریخواز و وەرگرتنی یارمەتیی ٣٥ ملیۆن دۆلاریی لە ئەدێلسۆن و هاوسەرەکەی، ئەدێلسۆن بە کەسێک دەناسێنێت کە لە رێگەی یارمەتییە ماڵییەکان دەیوێت سناتۆری فلۆریدا بکاتە دارەدەستی یەکجاریی خۆی.

تەنانەت پاش چوونی ترامپ بە کۆشکی سپی، ستیڤ بەنێن لە ڕاوێژکارانی پێشووی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە پێشتر و لە سەردەمی ڕکابەرییە هەڵبژاردنییەکان سەبارەت بە پلان و ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەکیی مەبەستی ئەدێلسۆن گفتوگۆ کراوە. لەو پەیوەندییەدا مایلێک وۆڵف، نووسەری کتێبی "ئاگر و تووڕەیی" لە کتێبەکەی خۆیدا وتوویەتی: "بەنێن کە خۆی بە فەرمانی ترامپ لە کارکردن لە کۆشکی سپی دوور خرایەوە، دەیوت: هەر لە رۆژانی سەرەتاییدا، باڵوێزی ئەمریکا دەگوێزینەوە بۆ بەیتولموقەدەس، بە بوونی شێلدۆن ئەدێلسۆن وەک پاڵپشتی دەستە ڕاستی ئیسرائیل، هەموو شتێک بۆ نەتانیاهۆ تەیار و مسۆگەر دەبێت ... ئێمە لە گەڵیاندا مامەڵە دەکەین و کەرانەی رۆژئاوایی دەدەینە ئۆردۆن و کەرتی غەزەش دەدەینە میسر ... ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان بۆ ئەنجامدانی ئەو مامەڵەیە دەخەینە گەڕ ...".

ڕاپۆرتگەلێکی جۆراوجۆر سەبارەت بە گوشارەکانی ئەدێلسۆن بۆ سەر دەوڵەتی ترامپ و لە رێگەی کەمپەنیەکانی هەڵبژاردنی نێوان خولی لە ئارا دایە. وتراوە بەڵێنیی گواستنەوەی باڵوێزخانە لە تەلئاڤیڤ بۆ بەیتولموقەدەس یەکێک لە وێستەکانی ئەو بووە و هەروەها وەلاوە نانی "مەک مەستێر" و جێ گۆڕکێی ئەو لە گەڵ "جان بۆڵتۆن" لە ژێر گوشاری ئەدێلسۆن" ئەنجام دراوە. جان بۆڵتۆن-یش هەم پەیوەندیی نزیکی لە گەڵ ئەدێلسۆن هەیە و هەمیش ئامانجی ئەو سەرمایەدانەرەی بۆ دەرچوونی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی "بەرجام"ی لە گەڵ ئێران جێبەجێ کرد.

لە لایەکی دیکەوە دەرچوونی ترامپ لە بەرجام ناکۆکی و بەرەوڕووبوونەوەی ئەمریکا لە گەڵ ئێرانی دوو هێندە کرد و هەر ئەو پرسەش بووە هۆی ئەوەی "مایک پەمپێئۆ" وەک وەزیری دەرەوە پلانی گۆڕانی ڕژیمی تاران بە شێوەی نافەرمی قبووڵ بکات و ترامپ-یش لە تویتێکی هەڕەشەئامێز لە دژی سەرۆک کۆماری ئێران ڕاگەیاند: "چیتر هیچکات هەڕەشە لە ئەمریکا مەکە، دەنا پاشهاتگەلێک دەبینن کە کەمتر کەسێک لە درێژەی مێژوودا بینیویانە. ئێمە چیتر ئەو وڵاتە نین کە تاقەتی وتەگەلێکی نەشیاومان هەبێت کە بۆنی خوێن دەدات. [کەواتە] هۆشیار بن!".

هاوکات جێی سەرنجە کە بزانین ئەو وتانە لە نووسینگەی کۆشکی سپی لە کاتێکدا بڵاو بۆتەوە کە پێشتر ئەدێلسۆن وەک گەورەترین پاڵپشتی ماڵیی ترامپ پێشنیاری بۆردومانی ئەتۆمی ئێرانی وەک شێوازێک بۆ پێشخستنی دانوستانەکان خستبووە ڕوو.

هەڵبەت هیچ هێمایەک لە بەردەستدا نییە کە ترامپ بە ڕاست بە دوای جێبەجێ کردنی تویتی خۆی بێت، بەڵام ئەو دڵنیایە کە گەورەترین پاڵپشتی ماڵیی دژی ئەو جۆرە بڕیارانە نییە. لە لایەکی دیکەوە کۆماریخوازانی سنا و ئەنجومەنی نوێنەرانیش بە هیچ چەشنێک بە دوای نیشان دانی ژێستی دژایەتی لە گەڵ ترامپ سەبارەت بە هەڵوێستی دژبەرانەی ئەو هەمبەر بە ئێران نین، چونکە ئەوان دەزانن کە لە ئەگەری ڕاگەیاندنی دژایەتییەکی ئاوا، سەرچاوەی داراییان دەکەوێتە مەترسییەوە.

لە ڕاستیدا یارمەتیی ماڵیی ئەم دواییەی ئەدێلسۆن و هاوسەری ئیسرائیلیی ئەو بۆتە هۆی ئەوەی، پێگەی ئەوان وەک گەورەترین پاڵپشتانی دارایی کۆماریخوازن لە هەڵبژاردنە نێوان خولەکانی ٢٠١٨ تۆکمە و بسەلمێندرێت.

لە هەمان کاتدا ڕاپۆرتەکان کەمتر دەڕواننە ئەنگێزەکانی ئەدێلسۆن لە گەیشتن بە ئامانجەکانی لە سیاسەتی دەرەکی ئەمریکا و لە بەرامبەردا زۆربەی ئەو ڕاپۆرتانە باس لە پلانەکانی نوێنەرانی کۆماریخواز سەبارەت بە هەموار کردنی پڕۆژەیاسای ماڵیاتی دەکەن کە دەتوانێ ببێتە هۆی زیاتر بوونی سەرمایە و میراتی خانەدانی ئەدێلسۆن. لە هەمان کاتدا ئەگەرچی ئەو هەنگاوەی کۆماریخوازان لە خۆیدا خەڵاتێکی بە نرخە بۆ ئەدێلسۆن، بەڵام ناتوانێ حاشا لەو بابەتە بکرێت کە کەڵکەڵە و نیگەرانی سەرەکیی ئەدێلسۆن سیاسەتی دەرەکی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناڤینە و ئەو هیچکات نکۆڵیی لەو بابەتە نەکردووە. لە بەرامبەردا ئەو سەرمایەدارە گەورە ئەمریکییە کەمتر ڕای و بۆچوونی خۆی سەبارەت بە پلانەکانی هەموار کردنی ماڵیاتی دەربڕیوە.

"ئادام ئەنتاس" نووسەری نیۆیۆرکێر دەڵێت: هیچ کۆماریخوازێک ناتوانێ ئەدێلسۆن پشتگوێ بخات. ئەو ئۆبامای بە دوژمنی ئیسرائیل دەزانی و لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٢ بە یارمەتیی هاوسەرەکەی ٩٣ ملیۆن دۆلاری بە گرووپە کۆماریخوازەکان بەخشی. بەرپرسانی فەرمی لە ئیسرائیل و ئەمریکا بە گوێرەی رێبەرانی جووی ئەمریکا، وتوویانە کە ئەدێلسۆن داوای لێ کردوون کە تا ئەو ئاستی پێویست، خەرج بکەن و هەر کارێک لە دەستیان دێت بۆ پێشگری لە ڕێککەوتنی ئاشتیی ئۆباما ئەنجام بدەن.

لە ڕاستیدا دیارە کە ئەدێلسۆن هیچکات تێچوەکانی خۆی بۆ ئەو شتەی کە ئەوان دەیانەوێ، نەوەستاندووە و بە ئاوردانەوە لە پێشینەی سەردەمی ئۆباما، بۆ ئەو سەرمایەدارە جووە، خەرج کردن لە پێناو پاراستنی کۆماریخوازان گرینگە. جانتای پارەی ئەدێلسۆن بە هەر زەندەیەک کە بیەوێ دەتوانێ کۆماریخوازانی گوێبیست و گوێ‌رایەڵ لە کۆشکی سپی و کۆنگریسی ئەمریکاوە بکاتە هاوڕێ و یاوەری خۆی.

News Code 21248

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =