ڕەوتە سیاسییەکان و هەوڵ بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە لە عێراق

رۆژنامەنووس و کارناسێکی پرسی ناوچە ڕوانییە دوا گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و بە تایبەت پرسی پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – عەلیڕەزا عەرەب، رۆژنامەنووس و کارناسێکی پرسی ناوچە لە وتارێکدا ڕوانییە دوا گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق پاش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی:

پاش پشت‌ڕاست کرانەوەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە لایەن دادگەی باڵای فیدراڵ لە بەرواری رۆژی یەکشەممە (١٩ی ئەگێستی ٢٠١٨ ز/ ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٩٧ه)، جموجۆڵی حزب و ڕەوتە سیاسییەکانی بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق، خێراتر زیاتری بە خۆوە بینیوە و هەنگاوی ناوتە قۆناغێکی زۆر هەستیار و دیاری کەرەوە.

ئامادەبوونی "برێت مەک گۆرک" جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە عێراق و دانوستانە بەربڵاوەکانی لە گەڵ حزب و ڕەوتەکانی عێراقی، نیشاندەری گرینگیی زۆری پرسی پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە و ڕەوتی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق لە چارەنووسی ئەو وڵاتە و هاوکات چارەنووسی ناوچە بۆ ئەمریکایە.

بەڵام ئەنجامی بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە لایەن دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق پشت‌ڕاست کراوەتەوە، بە گوێرەی خوارەوەیە:

١

سائێرۆن

٥٤ کورسی

٢

فەتح (هادی عامری)

٤٧ کورسی

٣

نەسر (حەیدەر عەبادی)

٤٢ کورسی

٤

دەوڵەتی یاسا

٢٥ کورسی

٥

پارتی دیموکراتی کوردستان (مەسعوود بارزانی)

٢٥ کورسی

٦

وەتەنیە (ئەیاد عەلاوی)

٢١ کورسی

٧

ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی (عەمار حەکیم)

٢٠ کورسی

٨

یەکێتی نیشتمانی کوردستان (کوسرەت ڕەسووڵ)

١٨ کورسی

٩

مێحوەری وەتەنیە (مەحمەد حەلبووسی)

٥٤ کورسی

١٠

ئیرادە (حەنان فەتلاوی)

٣ کورسی

١١

حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردستان

١٦ کورسی

١٢

حزبی حەل (جەماڵ کەربولی)

١٥ کورسی

١٣

کۆمۆنیست

٣ کورسی

١٤

حزبی پێشکەوتن و چاکسازی

١ کورسی

حزب و ڕەوتەکان بە مەبەستی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی هەمەلایەنە بو گەیشتن بە فراکسیۆنی زۆرینە و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران هەوڵ دەدەن. پاشان ئەو هەنگاوە، سەرۆک وەزیران دەوڵەت بە سەرۆک کۆمار دەناسێنێت و خۆیشی کابینە و ئەنجومەنی وەزیران پێک دێنێت. فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانی عێراق، بە پێی یاسا دەبێ نیوەی + ١ی کورسییەکان مسۆگەر بکات؛ واتە لە ٣٢٩ کورسی دەبێ لانی‌کەم ١٦٥ کورسی هەبێت. هەڵبەت بواری سیاسیی عێراقی ئەوڕۆ، چ لە باری ناوخۆیی و چ لە باری دەرەکییەوە، تووشی کەلێن و چەند دەستەبوونی جۆراوجۆری پێکهاتوو لە ئایین، ئیتنیکو مەزهەبەکان  هاتووە. واتە جگە لەوەی ل نێوان سێ گرووپی گەورەی ئیتنیکیی عەرەب، کورد و تورکمان و مەزهەبەکانی سوننە و شیعە چەند دەستەبوون هەیە، لە نێوان خود کورد، شیعەکان، سوننەکان و عەلمانییەکانیشدا شایەدی چەند بەرەکین. بۆ وێنە لە ناوماڵی شیعەدا دوو جەمسەری "موقتەدا سەدر" لە لایەک و "نووری مالیکی" لە لایەکی دیکەوە سەری هەڵداوە.

لە نێوان سوننەی عێراقیشدا بەشێک پاڵپشتی لە ئەیاد عەلاوی و ساڵح مەتلەک کە بەشێکن لە هاوپەیمانی چوارینە بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر دەکەن و بەشێکی دیکەی بە دەوری ئۆسامە نەجیفی، خەمیس خەنجەر، ئەحمەد عەبدوڵڵا جبووری، سەلیم جبووری، جەماڵ کەربوولی و فەلاح زەیدان-دا کۆبوونەتەوە. ئەو کەسانەش پێکەوە هاوپەیمانی میحوەری وەتەنی-یان پێکهێناوە کە بەشێکن لە هاوپەیمانیی نووری مالیکی.

شایانی باسە کە بە هۆی ناکۆکی لە بابەتی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، که بە گوێرەی دەستوور تایبەتە بە ئەهلی سوننە، تاقمی سەرەوە تووشی کێشە و چەند بەرەکی هاتوون و حزبی حەل بە سەرۆکایەتی جەماڵ کەربوولی لێیان جودا بۆتەوە و پاڵی بە موقتەدا سەدر داوە.

هەنگاوی یەکەم

(١٩ی ئەگێستی ٢٠١٨/ ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٩٧- هۆتێل بابلی بەغدا)

دانیشتنی سەرکردەکانی چوار هاوپەیمانیی نەسر (حەیدەر عەبادی)، سائێرۆن (موقتەدا سەدر)، وەتەنیه (ئەیاد عەلاوی) و حیکمە (سەید عەمار حەکیم) لە هۆتێل بابلی بەغدا بێ ئاکام بوو.

شایانی باسە کە لە بەرەی سوننەش "کازم شمری" لە سەرکردەکانی فراکسیۆنی وەتەنیە بە سەرۆکایەتی "ئەیاد عەلاوی" و "ساڵح مەتلەک" لەو دانیشتنەدا بەشدار بوون. هەڵبەت ئەگەری ئەوەش هەیە کە لە رۆژانی داهاتوودا هاوپەیمانی نەسر (یەکێک لە هاوپەیمانییە چوارینەکان)ی سەر بە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، تووشی دوودەستەبوون بێت و هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەو  هاوپەیمانییە تا ئێستا لە بابەتی پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە سەرکەوتوو نەبێت.

ئەگەری زۆری هەیە کە بزووتنەوەی عەتا بە سەرۆکایەتی فالح فەیاز، حزبی فەزیلە و حزبی ئیسلامی لە هاوپەیمانی نەسر جیا ببنەوە و ئەو بابەتە دەبێتە هۆی دۆڕاندنی ٣٠ کورسی کە لەو ئەگەرەدا هاوپەیمانی نەسر به سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی تەنیا بە ۱۲ کورسی پەیوەستی هاوپەیمانی سەدر بێت. هۆی جیابوونەوەی شیمانەیی فالح فەیاز لە هاوپەیمانی نەسر، هەوڵی کاندیدبوونی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیێندراوە. بەڵام هاوپەیمانی نەسر لە تەنیا "حەیدەر عەبادی" وەک بەربژێری سەرۆک وەزیران پاڵپشتی دەکات. خەڵی بەرچاو لێرەدا ئەوەیە کە فالح فەیاز لە سەرکردەکانی هێزی خۆبەخشی عێراقی ناسراو بە حەشدی شەعبی-یە.

لەو دانیشتنەدا لایەنەکان ڕێک کەوتن کە ٤ کۆمیتە بۆ هەنگاوە تایبەتییەکانی خوارەوە پێک بهێنن:

ئا) کۆمیتەیەک بۆ داڕشتنی پلانی سیاسیی داهاتوو

ب) کۆمیتەیەک بۆ دیاری کردنی پلانی دەوڵەتی داهاتوو

ج) کۆمیتەیەک بۆ دیاری کردنی پێوەر و تایبەتمەندیگەلی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو

د) کۆمیتەیەک بۆ داڕشتنی پێڕەونامەی ناوخۆیی ناوەندی هاوپەیمانیی نوێ

لە کۆتایی دانیشتنەکەی شەوی یەکشەممە تەنیا ڕاگەیێندراوێک دەرکرا کە تێیدا باس لە پێکهێنانی ناوەندی سەرەکیی فراکسیۆنی زۆرینە کرابوو. کەواتە هاوپەیمانی چوارینە تا گەیشتن بە فراکسیۆنی زۆرینە رێگەیەکی دوور و درێژ و دژواری لە بەرە.

دانیشتنی ئەوانە بە بێ ئاکامی کۆتایی پێهات و تەنانەت بە هۆی ناکۆکیگەلی جۆراجۆرەوە، کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیان بەڕێوە نەبرد. بە گوێرەی ڕاپۆرتگەلی سەرچاوەکانی هەواڵ هاوپەیمانی چوارینە تا ئێستا توانیویەتی ڕێژەیەکی کەمتر لە ١٠٠ کورسی کۆکاتەوە و مەودایەکی زۆری هەیە هەتا گەیشتن بە ١٦٥ کورسی. ئەگەر حزبەکانی خوارەوە پەیوەستی ئەو هاوپەیمانییە بن، ئەوسا ژمارەی کورسییەکانیان دەکاتە ١٣٧ کورسی کە هێشتاش بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە نزیکەی ٣٠ کورسیان کەمە:

١- حزبی حەل (جەماڵ کەربولی) بە ١٥ کورسی

٢- حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردستان بە ١٦ کورسی کە بریتین لە:

  • بزووتنەوەی گۆڕان (عومەر سەید عەلی) بە ٥ کورسی
  • یەکگرتووی ئیسلامی (سەلاحەدین بەهائەدین) بە ٢ کورسی
  • کۆمەڵی ئیسلامی (عەلی باپیر) بە ٣ کورسی
  • ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری (بەرهەم ساڵح) بە ٢ کورسی

٣- جیلی نوێ (شاسوار عەبدولواحید) بە ٤ کورسی

شایانی باسە کە لە بواری سیاسیی عێراق ڕەوتە کوردییەکان وەک ڕابردوو خاوەن هەڵوێست و لاگریی هاوبەش لە بەرەوڕووبوونەوە لە گەڵ ڕەوت و گرووپگەلی شیعە و سوننەی عێراق نین و هەر لە ئێستاوە خۆیان ئامادەی تێکەڵ بوون بە هاوپەیمانییە جۆراوجۆرەکان کردووە.

لە ئێستا ڕەوتە کوردییەکان لە عێراق بە سەر سێ دەستەی گەورەدا دابەش دەبن کە بریتین لە:

ئا) پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان؛ ئەوان خاوەن زۆرتری ن کورسی لە نێوان ڕەوتە کوردییەکانن و ڕایانگەیاندووە کە پڕۆژە و هەڵوێستێکی هاوبەش دەگرنە بەر.

هەڵبەت ئەو دوو ناکۆکیگەلێکی بنەڕەتیان پێکەوە هەیە کە دەتوانی لە کاتی دابەش کردنی پۆست و پێگە تایبەتییەکان کێشەساز بێت.

ب) ڕەوتی ئۆپۆزیسیۆنیی چوارینەی هەرێمی کوردستان:

- بزووتنەوەی گۆڕان

- یەکگرتووی ئیسلامی

- کۆمەڵی ئیسلامی

- ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری

ئەنجامی ئەو حزبانە لە هەڵبژاردنەکاندا زۆر لاوازتر لە پێشبینییەکان بووە. ئەوانیش ڕایانگەیاندووە کە خاوەن هەڵوێست و پڕۆژەی هاوبەشن لە پەیوەندی و دانوستان لە گەڵ ڕەوتەکانی دیکەی عێراقی بە تایبەت لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی خۆبەڕیوەبەری کوردستان.

ج) گرووپی سێهەم بزووتنەوەی جیلی نوێ بە سەرۆکایەتی سەرمایەداری ناسراوە و خاوەن کەناڵی تەلەڤیزیۆنی "NRT"یە کە ڕاشکاوانە دژی دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان واتە پارتی و یەکێتی نیشتمانی هەڵوێستی گرتووە و ئەندامێتی لە هەر هاوپەیمانییەک کە ئەو دووەی تێدا بێت، ڕەت دەکاتەوە.

هەنگاوی دووهەم

(٢٠ی ئەگێستی ٢٠١٨/ ٢٩ی گەلاوێژی ١٣٩٧)

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی "فەتح"ی عێراق، میوانداری تاقمێک لە گرووپە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە بۆ کۆتایی هێنان بە ڕێککەوتنی "پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە" بووە.

هاوپەیمانی فەتح لە گەڵ چەند هاوپەیمانیی دیکە بە زیاتر لە ۲۰۰ کورسی لە رێککەوتنی کۆتایی و پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە لە پەرلەمان هەڵبەت لە دوای جەژنی قوربان و لە سەرودەمی جەژنی غەدیر نزیک دەبنەوە.

هاوپەیمانییەکانی پەیوەست بوو بە هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری بە گوێرەی خوارەوەن:

- هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا (نووری مالیکی)

- بزووتنەوەی عەتای جیابووە لە نەسر

- حزبی فەزیلەی جیابووە لە نەسر

- حزبی ئیسلامیی جیابووە لە نەسر

- بابیلۆن و میحوەری وەتەنی (محەمەد حەلبووسی)

هەر دوو حزبی گرینگی هەرێمی کوردستان واتە پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی بارزانی و یەکێتی نیشتمانی نووری مالیکی-یان لە حەیدەر عەبادی پێ باشترە. ئەو هەڵوێستەش دەگەڕێتەوە بۆ پێشهاتەکان لە دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێم و پاشەکشێ پێکردن بە پێشمەرگە لە لایەن دەوڵەتی عەبادی لە ئاکتەوبری ٢٠١٧ لە ناوچە جێ ناکۆکەکانی وەک کەرکووک.

داوکاریی دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێم (پارتی و یەکێتی نیشتمانی) بریتین لە:

- گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگه بۆ کەرکووک

- پشکی لە سەدا ۱۷ی هەرێم لە بوودجەی گشتیی عێراق

- جێبەجێ کردنی مادەی ١٤٠ دەستووری عێراق

- ئەوی بە گشتی مەسعوود بارزانی لە دیداری برێت مەک گۆرک جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، واتە "ڕێککەوتن لە دۆخی یاسای عێراق"، "هاوسەنگی لە تەرخان دانی پۆستە باڵاکانی وڵات" و "بەشداری لە بڕیاردانە نیشتمانییەکان".

لە دانیشتنی شەوی دووشەممە، کەسایەتییەکانی خوارەوە بەشدار بوون:

- محەمەد حەلبووسی، فەلاح زەیدان و ئەحمەد ئەبووڕیشە لە هاوپەیمانی میحوەری وەتەنی

- فالح فەیاز و ڕەشید عەزاوی لە هاوپەیمانی نەسر

پرسی گرینگ و کاریگەری دیکە ئەوەیە کە دوو کەسایەتی باڵای سوننە واتە خەمیس خەنجەر و ئۆسامە نەجیفی-ش لە گەڵ هاوپەیمانی نووری مالیکی و فەتح دان.

لە دانیشتنی شەوی دووشەممە لایەنەکان بۆ پێکهێنانی دوو کۆمیتە ڕێک کەوتن:

ئا) کۆمیتەی داڕشتنی پێڕەونامەی ناوخۆیی هاوپەیمانی

ب) کۆمیتەی داڕشتنی پلانی دەوڵەتی داهاتوو

بە ئاوردانەوە لە ئەگەری زۆری جیابوونەوەی فالح فەیاز لە نەسر و پەیوەست بوونی بە فەتح (هادی عامری)، ئەو هاوپەیمانییە بە کورسییەکانی خوارەوە پێدەچێت زۆرترین شانسی گەیشتن بە فراکسیۆنی زۆرینەی هەیە:

- فەتح لە هەندێک ڕەوت و گرووپی جیابووە لە نەسر: ٧٧ کورسی

- میحوەری وەتەنی:  ۵۴ کورسی

- هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا: ۲۷ کورسی

- کوردەکان: ۴۷ کورسی

کەواتە لە بواری سیاسیی ئێستای عێراق، پێکهاتنی فراکسیۆنی زۆرینە لە پەرلەمان، پەیوەندییەکی کارا و مەناداری لە گەڵ سەرکەوتن و هاوڕێی حزب و گرووپەکانی سوننە و ڕەوتە کوردییەکان دەبێت. خاڵی سەرکاوی هەواڵە سیاسییەکانی عێراق و ڕاگەیاندنی پێکهاتنی فراکسیۆنی زۆرینە بە ئەگەری زۆرەوە دەکەوێتە دوای جەژنی قوربان و جەژنی غەیر.

News Code 21220

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =