ئەورووپا نایەوێت بە جدی یارمەتی ئێران بدات

مامۆستایەکی جۆرج تاونی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەورووپا دەیەوێت ئێران پێبەند بێت بە بەرجام، هەر بۆیە بەڵێنی ناشەفاف دەدات، بەڵام لە یارمەتی دانی ئێرانیش جدی نییە.

ئاژانسی مێهر، بەشی نێونەتەوەیی:  ئەورووپا هەوڵێکی زۆر دەدات بەرجام لە جێگەی خۆی بمێنێت، بەڵام هاوکات لە بەرانبەر گەماڕۆکانی ئەمریکا زۆر کەم دەجوڵێتەوە.

یاسای ڕووبەڕوو بوونەوەی گەماڕۆکانی ئەمریکا لە لایەن ئەورووپا هەمان یاسای ساڵی ۹٦ کە بە نای "Blocking Statute" دەناسرێت.

ساڵی ۹٦ ئەورووپا دژی گەماڕۆدانی کوبا بوو، ئەم یاسایەی واژۆ کرد و دواجار ئەمریکا لە گەماڕۆدانی کۆمپانیا ئەورووپاییەکان کشایەوە بەڵام ئەمجارەیان ترامپ سەرۆک کۆمارە کە کێشەی زۆری لەگەڵ ئەورووپا و جیهان هەیە.

لەمبارەوە لەگەڵ شیرین هانتر گفتوگۆمان کردووە کە پێشکەش دەکرێت:

* بڕێک لە سەر ئەم بڕوایەن کە یاسای "Blocking Statute"  کاریگەری ئەوتۆی نییە بۆ پشتیوانی لە ئێران، ڕای ئێوە چییە؟

یاسای ئێستە کاریگەری زۆری نییە و بێجگە لەمەش ئەورووپا نایەوێت بە هۆی ئێرانەوە ڕووبەڕووی ئەمریکا ببێتەوە. پەیوەندی بازەرگانی ئەورووپا و ئەمریکا زۆر فراوان تر لەوەیە و هیچ کارێکی بازەرگانی لەگەڵ ئێران ناتوانێت ئەورووپا لەو سوودە زۆرەی بازاڕی ئەمریکا بێ بەش بکات.

من لام وایە ئەورووپا لە بابەتی ئێران بۆ لاواز کردی ترامپ سوود دەبات تاکوو هێزی دانوستانی زیاتری لە پرسە گرنگەکان لەگەڵ ئەمریکا هەبێت. بۆیە بابەتی ئێپان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەیترامپ بە کار دێنن.

* ساڵی ۹٦ ئەمریکا هەر بەم جۆرە ڕووبەڕووی ناڕەزایه‌تی ئەورووپا بووەوە، ئایا ئێستەش ئەورووپا دەتوانێت بە هەمان جۆر کێشە بۆ ئەمریکا ساز بکات؟

بابەتی ئێران ئاڵۆزتر لە کوبایە. چون پەیوەندی بە پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینەوە هەیە. ئەورووپا پەیوەندی ئابووری زۆر کەمی لەگەڵ کوبا هەبوو.

بێجگە لەمە ئەمریکا نیگەرانی هاوکاری ئەورووپا لەگەڵ کوبا نەبوو.بەڵام نیگەرانی پەرە سەندنی هاوکاری نێوان ئێران و ئەورووپایە.پرسی سەرەکی ئەوەیە ئەورووپا نایەوێت لەبەر ئێران بازەرگانی زەبەلاحی خۆی لەگەڵ ئەمریکا بخاتە مەترسییەوە.

* توانی هەڵبژاردنی کۆمپانیاکان و ئازاد بوونیان مافێکە کە ئەورووپا پێی خۆش نییە سنوورداریان بکاتەوە. بەم حاڵەشەوە ئەورووپا چۆن دەتوانێت کۆمپانیاکان ناچار بکات لەگەڵ ئێران ئیش بکەن. ئایا ئەورووپا دەتوانێت مکانیسمی وا پەیڕەو بکات؟

وڵاتانی ئەورووپایی دەتوانن هانی کۆمپانیاکانی خۆیان بدەن لە ئێران سەرمایەدانەری بکەن بەڵام ناتوانن ناچاریان بکەن. بێجگە لەمە بەم دۆخەی ئێستەوە وڵاتانی ئەورووپایی خۆیشیان سەبارەت بە ئێران جدی نین.

٭ لەم دوایە باس کراوە کە ئەورووپا ۱٨ ملیۆن یۆرۆ بۆ پشتیوانی لە بڕێک پڕۆژە لە ئێران سەرف دەکات، ئایا ئەمە جدی بوون نییە؟

ئەورووپاییەکان دەیانەوێت ئێران پێبەند بمێنێتەوە بە بەرجام بۆیە بەڵێنی ناشەفاف دەدەن بەڵام ئامادە نین یارمەتی ئێران بە جدی بدەن. ئەمەش بەو هۆیەیە کە ئەورووپاش لە زۆر ڕووەوە لە کردار و سیاسەتەکانی ئێران ناڕازییە.

News Code 21215

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =