پێوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا وەک ڕابردووی لێ نایێته‌وه‌

جێگری ناوەندی توێژینه‌وه‌کانی ئێران له‌ ئەنقەرە بە ئاماژە بە ئەوەی کە پێوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا هەرگیز ناتوانێت وەکوو ڕابردووی لێ بێتەوە وتی: لە سێبەری گەمارۆکانی ئەمریکا پێوەندییەکانی تاران و ئەنقەرە پەرە دەستێنێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- کامران قادری ئازەر: زۆربەی کارناسەکان هەرگیز بیریان نەدەکردەوە کە پێوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا ئاوەها کە ئەمڕۆ دەیبینین ئاڵۆز ببێت.

بە تایبەت ئەو پێوەندییە بەربڵاوانەی کە لە نێوان دوو وڵاتەکە سەبارەت بە کاروبارەکانی پێوەندیدار بە باکووری سووریاوە دروست بوو و هەروەها نزیکی بێ وێنەیان لە دوایین کۆبوونەوەی ناتۆ بووە هۆی دروست بوونی گومان سەبارەت بە دەسپێکی خولێکی نوێ لە پێوەندییە دۆستانەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن.

بەڵام بە ئەو هەموو گۆڕانکارییانەوە دژایەتیەک کە لە ڕواڵەتدا لە سەر زیندانی کردنی قەشە ئەمریکییەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دروست بووە و بە بێ بەها بوونی دراوی ئەو وڵاتە خێرا بووەوە ڕاشکاوانە نیشانی دا کە ئاڵۆز بوونی پێوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا کێشەیەک نییە کە بە ئاسانی چارەسەر ببێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گفتوگۆیەکدا کە لەم بارەوە لە گەڵ حەقی ئویغووی جێگری ناوەندی خوێندنەوەکانی ئێران لە ئەنقەرە ئەنجامی داوە ئەو پرسەی لێک داوەتەوە.

ئامانجی سەرەکی ئەمریکا لە گوشار هێنان بۆ تورکیا چییە؟

لە ٥ ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا پێوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا وردە وردە بەرەو قەیرانی بوونه‌وه‌ چووە، لە ئاکامدا هاوکاری واشنتۆن لە گەڵ گرووپەکانی سەر بە پەکەکە لە سووریا ئەو کێشە ئاشکرا بوو و پاش کوودەتا شکست خواردووەکەی ١٥ ی ژووئیە گەیشتە لووتکە و ئێستاش ئەوان دەستیان داوەتە جۆرێک هێرشی ئابووری دژی وڵاتەکەمان.

بە پێی دوایین کاردانەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بە ڕای ئێوەوە تورکیا چ سیاسەتگەلێک بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئەو گوشارانە دەگرێتە بەر؟

تورکیا ڕێکاری شیاو بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئەو گەمارۆوانە دەگرێتە بەر. لە باری ئابوورییەوە هاوکاری نێوان تورکیا و ئەمریکا بە ئەندازەی پێوەندیمان لە گەڵ ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەهێز نییە. بەم جۆرە تورکیا ئاڵتێرناتیڤی تر وەکوو دروست کردنی پێوەندی ئابووری  لە گەڵ ئاسیا و وڵاتانی ئەورووپی لە بەرچاو دەگرێت.

قەیرانی دروست بوو لە پێوەندی تورکیا و ئەمریکا چ کاریگەریەک لە سەر هاوکاری دوو وڵاتەکە لە سووریا دروست دەکات؟

هاوکارییەکانی تورکیا و ئەمریکا لە سووریا هەر لە سەرەتاوە زۆر کەم بوو و پێم وا نەبێت گۆڕانێک لەم بارەوە ڕوو بدات.

بە پێی پاڵپشتییەکانی ئێران لە تورکیا لە قەیرانی ئەم دواییانە، بە ڕای ئێوە تاران چ کاریگەریەک دەکاتە سەر پێوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن؟

کاردانەوەی ئێران زۆر گرنگە چونکوو ئەو وڵاتەش وەکوو تورکیا لە لایەن ئەمریکاوە کراوەتە ئامانجی گەمارۆی ئابووری. ئێرانیش سەبارەت بە پرسە ناوچەییەکان دژایەتی زۆری لە گەڵ ئەمریکا هەیە.

لە ڕاستیدا پێوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و تورکیا وردە وردە زیاتر پەرە دەستێنێت.

بە لە بەرچاو گرتنی ئەوەی کە پێوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا بە توندی خەریکە پەرە دەستێنێت چ ڕوانگەیەکتان لە بارەی داهاتووی ئەو قەیرانەوە هەیە؟

پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە لەمەو بە دوا وەکوو ڕابردوو نابێت. تەنانەت ئەگەر کێشەکانی ئێستا چارەسەریش ببێت ئەمریکا چی دیکە بۆ تورکیا نابێتە هاوپەیمانێکی ڕاستەقینە، واتا وەکوو هێزە گەورەکانی تر دەبێت کە هەندێ جار پیوەندی باش و هەندێ جاریش پێوندی خراپی لە گەڵ وڵاتەکەمان دەبێت و لەم بارەوە هیچ جیاوازەیەکی لە گەل ئەورووپا، ڕووسیا و چین نابیت.

News Code 21214

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =