یونیسف داوای کرد کوشت و بڕ لە یەمەن ڕابگیردرێت

ڕێکخراوی پشتیوانی لە منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد شەڕ و کوشتار لە یەمەن ڕابگیردرێت و جەختی کرد: منداڵان لە ژێر کاریگەری ئەم شەڕە هەراسناکە دان.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە مەیادین، یونیسف لە ئەکاونتی تویتەری خۆیی ئاماژەی بە هەواڵی کوژرانی منداڵانی و دەیکەکانیان لە ناوچەی دەریهمی لە ڕوژائاوای یەمەن کرد.

هەر لەمبارەوە مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان گومانی خستە سەر ڕاست بوونی لێکۆڵینەوەکانی هاوپەیمانی عەرەبستان لە شەڕی یەمەن.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە ڕاپۆرتەکەی عەرەبستان بنەمای کاری لێکۆڵینەوەی نییە و ناکرێت حسابی لە سەر بکرێت.

لەم ڕاپۆرتە هاتووە: هەموو هێرشەکانی ئەمریکا و بریتانیا و فەڕەنسا جێگەی گومانە چون ئەم وڵاتانە چەک بە سعوودییە دەفرۆشن و پشتیوانی ئەمریکا لە عەڕەبستان دژی یاساکانی شەڕە.

شایانی باسە کە لە بۆردمانی فڕۆکەکانی عەرەبستان لە ناوچەی دەریهمی لە ڕۆژئاوای یەمەن ۲۲ منداڵ و ٤ ژن کوژران.

News Code 21201

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =