ڕیاز پشتیوانی له‌ تیرۆریزم له‌ سووریا ده‌کات

ڕۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی تورکیا ئاوڕی له‌ یارمه‌تی ۱۰۰ ملیۆن دۆلاری عه‌ره‌بستان بۆ باکووری سووریا داوه‌ته‌وه‌ و سعوودییه‌ی تۆمه‌تبار کرد که‌ له‌ تیرۆریزم له‌ سووریا پشتیوانی ده‌کات.

به ڕاپۆپرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌م، له‌ حاڵێکدا ڕیاز ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ به‌ بڕی ۱۰۰ ملیۆن دۆلار بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی باکووری سووریا ته‌رخان ده‌کات، ڕۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌ق ئه‌م کاره‌ی به‌ پشتیوانی کوردی سووریا ناو برد که‌ دژی به‌رژوه‌ندی تورکیایه‌.

یه‌نی شه‌فه‌ق به‌ تۆمه‌تبار کردنی عه‌ره‌بستانی سعوودی به‌ پشتیوانی له‌ تیرۆریزم، نووسی: ئه‌م یارمه‌تییه‌ داراییه‌ بۆ شاره‌کانی ڕه‌قه‌ دابین ده‌کرێت که‌ هێزه‌ کوردییه‌کان کۆنترۆڵی ده‌که‌ن.

به‌شێکی زۆری هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا کوردن. هێزه‌ کوردییه‌کان زیاتر له‌ ژێر چه‌تری پشتیوانی ئه‌مریکان . باڵوێزی عه‌ره‌بستان له‌ ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ ڕیاز ۱۰۰ ملیۆن دۆلار به‌ نیشانه‌ی هاوکاری نێوان ئه‌مریکا و عه‌ره‌بستان بۆ باکووری سووریا ته‌رخان کردووه‌.

ئه‌مریکا له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو به‌ هۆی شه‌ڕی دژ به‌ داعش به‌ هه‌زاران لۆری چه‌کی ڕاده‌ستی کوردی سووریا کردووه‌ و تورکیاش له‌م بابه‌ته‌ زۆر نیگه‌رانه‌ و به‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تی خۆی لێکی داوه‌ته‌وه‌، تورکیا هه‌ر به‌م بیانوویه‌ هێرشی کرده‌ سه‌ر شاری عه‌فرین و داگیری کرد. 

News Code 21094

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =