ترامپ هەڕەشەی لە تورکیا کردەوە

دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند: دەستەوستان ناوەستین لە بەرامبەر هێشتنەوەی قەشە ئەندرۆ برونسۆن لەلایەن تورکیاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ترامپ ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "پێویست بوو لە زوەوە قەشە ئەندرۆ بگەڕێنرایەتەوە، بەڵام بە بڕوای من تورکیا زۆر بە خراپی مامەڵەی کرد".
لە بەشێکی تری وتەکانیدا وتی: "کێشەکە کۆتایی نەهاتووە و بە هیچ شێوەیەک دەستەوسان ناوەستین، ناتوانن ڕۆڵەی وڵاتەکەمان لێبسێنن".
ئەو وتانەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەکاتێکدایە، دوێنێ وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت واشنتۆن سزای زیاتر بەسەر ئەنقەرەدا بسەپێنێت.
لەو چوارچێوەیەشدا، مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا داوای لە تورکیا کرد، هەڵوێست و بڕیارەکانی دۆناڵد ترامپ تاقینەکاتەوە.
بەهۆى کێشەى قەشە ئەندرۆ برونسۆنەوە کە لە تورکیا لەژێر مانەوەى زۆرەملێدایە پەیوەندییەکانى نێوان ئەمریکا و تورکیا ئاڵۆزى زیاترى بەخۆوە بینى و دۆناڵد ترەمپ گومرگى سەر ئەلەمنیۆم و پۆڵاى تورکى بۆ دوو هێندە زیادکرد و وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکاش سزاى دوو وەزیرى تورکیای دا.
News Code 21062

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =