هەڵوێستی عەبادی هەمبەر بە گەمارۆکانی سەر ئێرانی ئەمریکا کاڵفامانە

ئەندامی باڵای هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەی هەمبەر بە گەمارۆکانی سەر ئێران ناژیرانە و خاو وەسف کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – فاتمە ساڵحی: حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم دواییەدا ڕایگەیاند کە سەرەڕای پشت‌ڕاست نەکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێرانی ئەمریکا، بەو گەمارۆیانە پابەند دەبێت!

ئەو هەڵوێستەی عەبادی دژایەتیی گرووپگەلی سیاسیی ناو عێراقی بە دواوە بوو.

فردەوس عەوادی لە ئەندامانی باڵای هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، جەختی کرد: هەڵوێستی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەمبەر بە گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی گەلی موسڵمان و دراوسێمان ئێران، هەڵوێستێکی ناژیرانە بووە و ئێمە بە هەڵوێستێکی خاوی دەزانین؛ چونکە ئەویش هاوکاتی پێداگریی لە پشت‌ڕاست نەکردنەوەی گەمارۆکان لە دژی گەلی ئێرانی، جەختی لە پابەندبوون بەو گەمارۆیانە کردووە.

عەوادی لە درێژەدا سەبارەت بە هۆکاری گرتنە بەری ئەو هەڵوێستە لە لایەن عەبادییەوە، ڕایگەیاند: هۆکاری سەرەکیی گرتنە بەری ئەو هەڵوێستە ناژیرانەیە بێ شک لە پێناو بەرژەوەندییەکانی عێراق نەبووە، بەلکوو دەرئەنجامی ئارەزوو و ڕاکەشی عەبادی بۆ لای ئەمریکییەکان بووە. ئەو هەوڵ دەدات کە بۆ جارێکی دیکە وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵبژێردرێتەوە.

جەختیشی کرد: عەبادی بۆ پاساودانی ئەو هەڵوێستەی خۆی ڕایگەیاندووە کە بە پێی بەرژەوەندیی گەلی عێراق ئەو هەڵوێستەی گرتۆتە بەر، بەڵام گەلی عێراق پەیوەندیگەلێکی زۆری لە گەڵ گەلی ئێران لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ئابووری، بیرۆکەیی و جوگرافی هەیە و بە دڵنیاییەوە ئەو پرسە لە بەرژەوەنسیی گەلی عێراق نییە.

پەرلەمانتاری پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاشیگەیاند: زۆربەی گرووپ و حزبە سیاسییەکان لە عێراق دژی ئەو گەمارۆیەن و هەڵوێستی خۆیان ڕوون و بە ئاشکرا دەربڕیوە. گەلی هوشیاری عێراقیش دژایەتیی خۆیان لە گەڵ ئەو گەمارۆ ستەمکارانەیە نیشان داوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: ئەو پابەندییەی عێراق بە گەمارۆکانی سەر ئێرانی ئەمریکا بێ شک کاریگەریی نەرێنیی لە سەر ئابووریی وڵاتەکەمان دەبێت، چونکە ئاستی ئاڵوگۆڕی و مامەڵەی بازرگانی نێوان دوو وڵات زۆرە و ئێمە هیوادار بووین کە عەبادی لە پێناو بەرژەوەندیی گەلی عێراق و گەلانی دیکە هەڵوێستێکی هاوشێوەی وڵاتانی ئەورووپی، هیندستان، پاکستان، ڕووسیا و وڵاتی دیکە بگرێتە بەر.

News Code 21052

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =