ده‌ستێوه‌ردانی دووباره‌ی ئه‌مریکا له‌ کاروباری ئێران

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی دیسان له‌ دژی ئێران پاگه‌نده‌ی کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جارێکی دیکه‌ پاگه‌نده‌ی کرد که‌ له‌ ئێران مافی مرۆڤ پێشێل ده‌کرێت.

هێدر نائۆرت پاگه‌نده‌ی کرد که‌ ئێران خه‌ڵک به‌ هۆی داوا کردنی مافه‌کانیان سزا ده‌دات و ئه‌مه‌ کاره‌ قابیلی قبول کردن نییه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پێشتریش له‌ ده‌ستێوه‌ردانێکی ئاشکرا له‌ کار و باری ناوخۆی ئێران داوای کردبوو که‌ زیندانییه‌کانی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی زستانی ساڵی ۹۶ ئازاد بکرێن.

ئه‌و به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی په‌یامێک له‌ تویتێر له‌ دژی ئه‌م بابه‌ته‌ نووسی و پاگه‌نده‌ی کرد که‌ خوێنکاره‌ زیندانییه‌کان ده‌بێت ئازاد بکرێن.

News Code 21037

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =