لێکدانەوەی هەڵوێستی ترامپ هەمبەر بە ئێران

توێژەر و مێژوونووسی هاوچەرخ وێرای لێکدانەوەی پێشینەی فیکری - سیاسی و پێگەی کۆمەڵایەتیی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هەڵوێستی ئەو هەمبەر بە ئێرانی شرۆڤە کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: عەبدوڵڵا شابازی توێژەر و مێژوونووسی هاوچەرخ لە یادداشتێکدا کە لە کەناڵی تێلگرامی خۆیدا بڵاوی کردۆتەوە، دەڕوانێتە پێشینەی فیکری - سیاسی و پێگەی کۆمەڵایەتیی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و لەو ڕێگەوە هەڵوێستی ئەوی هەمبەر بە ئێران شرۆڤە کردووە. دەقی ئەو یادداشتە لە خوارەوە دەخوێننەوە:

ـ  گەڵاڵەیەک لە گریمانەکان

ئایا ترامپ کەسایەتییەکی "مامەڵەچی، ئاژاوەساز، تاکەڕەو، زۆر ئامانجدار و دانوستانکارێکی ماکیاویلیستی"یە کە "هەموو هەوڵی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ پێشێل کردنی دەسکەوتەکانی دەوڵەتی ئۆباما و سەرخستنی مامەڵەی سەدە" و کۆکردنەوەی کەسانێکی وەک بۆلتۆن و پەمپێئۆ و توندئاژۆکانی دیکەی دژە ئێرانی بە دەوری خۆی "تاکتیکێکی دانوستانکارانەیە" یان "بەڕاستی ئەو کەسانە بەشێکن لە تیمی سەرۆک کۆماری ئەمریکا"؟

یان بە واتایەکی دیکە ئایا ترامپ ئەو کەسەیە کە دەیەوێ بە ئامانج و شێوازی کاسبکارانە و مامەڵەچیانە ئێران ببەزێنێت و بە ئامانجی ڕێککەوتن و دیدار لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی و نمایشدانی شانۆیەکی وەک دیداری لە گەڵ رێبەری کۆریای باکوور، خۆی وەک رێبەرێکی بەهێز و بێ هاوتا بە ڕای گشتیی ئەمریکا بناسێنێت، یان هەڵویستی ئێستای ئەمریکا هەمبەر بە ئێران ئامانجگەلێکی ئاڵۆزتر دەپێکێت؟

لە خوارەوە هەوڵ دەدەین وەڵامێکی جیاوازتر بەو پرسیارانە بدەینەوە، چونکە هەر وەڵامێک، رێکارگەلێکی جیاوازی لێ دەکەوێتەوە.

ـ  ئاستەنگە ناوخۆییەکانی بەردەم ترامپ

١- کەسایەتیی سیاسی ترامپ لە حزبی کۆماریخواز سەربەخۆیە و ئەو هیچکات بەربژێری تایبەتی کۆماریخوازان نەبووە. بەڵام ترامپ بە هەڵسوکەتی پۆپۆلیستانەی تایبەت بە خۆی توانی شەپۆلێکی گەورە لە لە لایەنگرانی لە ویلایەتە سوورەکان (ویلاتگەلی کۆماریخواز) پێک هێنا، سەرەتا خۆی وەک بەربژێری حزبی کۆماریخواز بە سەر ئەو حزبەدا داسەپاند و پاشان لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦دا سەرکەوت.

 ۲- ساڵێک و حەوت مانگ لە سەرۆک کۆماریی ترامپ تێدەپەڕێت. لە تەواو ئەو کاتەدا ترامپ بەرەوڕووی "قەیرانی شەرعیەت" بە هۆی تۆمەتی دەستێوەردان و دەستبردنی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا بە سوودی ئەو بۆتەوە. بە ڕادەیەک کە لە حەوتەکانی ڕابردوودا ئەو قەیرانە گەیشتە ئەوپەڕی خۆی. دادستێنی گشتیی ئەمریکا لە ١٧ی مانگی مەی ٢٠١٧دا ڕابێرت مولێری ٧٢ ساڵەی وەک ڕاوێژکاری تایبەتی خۆی بۆ توێژینەوە سەبارەت بەو دۆنگۆیانە ڕاسپارد. مولێر کە وەک کۆماریخوازێکی کۆنسێرڤات دەناسرێت بۆ ماوەی ١٢ ساڵ لە دەوڵەتی بووش و ئۆبامادا سەرۆکی ئێف.بی.ئای بووە و ئەو بابەتە کاردانەوەی توندی ترامپی بە دواوە بوو.

ئەو ناکۆکییە لە ئێستادا گەیشتۆتە قۆناغی چەند لێدانی جولیانی و ئەندامانی دیکەی تیمی یاسایی ترامپ لە گەڵ ڕابێرت مولێر و هەوڵدان بۆ بەرگری لە دووپاتەبوونەوەی ڕووادوی شەرمەزاریی واتەرگەیت و کشانەوەی ریچارد نیکسۆن.

٣- لە ئەگەری گۆڕانی پێکهاتەی کۆنگرە بە سوودی حزبی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی ٦ی نوامبێری ٢٠١٨ (١٥ی گەڵاڕێژانی ١٣٩٧)، قەیرانی شەرعیەتی ترامپ جیدی‌تر دەبێتەوە. لەو هەڵبژاردنانەدا ٣٩ ئەندام لە ١٠٠ ئەندامی سنا، تەواو ٤٣٥ ئەندامی خاوەن مافی دەنگدان لە ئەنجومەنی نوێنەران و ٣٩ پارێزگاری ویلایەتەکان هەڵدەبژێردرێن. لە ئێستادا ٣٣٦ نوێنەری سەر بە حزبی کۆماریخواز لە بەرامبەر ١٩٣ نوێنەری دیموکرات زۆرینەی ئەنجومەنی نوێنەران-یان پێیە.

بەوەشەوە پێشبینی دەکرێت کە لە هەڵبژاردنەکانی ٦ی نوامبێر زۆرینەی کورسییەکانی کۆنگریسی بکەوێتە دەست دیموکراتەکان. بەو شێوەیە نە تەنیا کۆنگریسی بەرامبەر سیاسەتە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ترامپ دەوەستێت و سەرۆک کۆماری ئەمریکا تووشی دۆخێکی قەیراناوی دەبێت، بەڵکوو مومکینە ڕەوتی وەلاوەنانی بە پشتبەستن بە دەسکەوتە توێژینەوەییە زۆر گرینگەکانی مولێر بخرێتەوە ڕوو. لەمناوە کشاندنەوەی ترامپ و جێگرەکانی و هەروەها ڕێککەوتنی دەزگای داد و کۆنگریسی بۆ کشانەوەی ترامپ و جێگرەکانی لە ئارادایە.

٤- ساڵی ٢٠١٨ یەکەمین ساڵی جێبەجێ کردنی یاسای نوێی ماڵیاتیی کۆماریخوازان و ترامپە کە پاش پەسندکرانی لە کۆتایی ساڵ(٢٢ی دیسامبێر)ی ٢٠١٧ بە واژۆی سەرۆک کۆمار فەرمی کرا. پاشهاتی جێبەجێ کرانی ئەو یاسایە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ و سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ ئاشکرا دەبێت. بە چەشنێک کە ئەو یاسایە گوشارێکی قورسی دارایی دەخاتە سەر ویلایەتە شینەکان (ویلایەتگەلی دیموکرات) و لە بەرامبەردا بە سوودی دانیشتوانی ویلایەتگەلی سوور دەبێت و ئەوەش کەلێنێکی گەورە لە نێوان ئەو دەستە ویلایەتەدا ساز دەدات.

دەرکەوتنی پاشهاتەکانی ئەو یاسا ماڵیاتییە بێزاری لە ترامپ لە ویلایەتگەلی شین-ی بە دواوە دەبێت و هەوڵەکان بۆ وەلاوەنانی ئەو دەچێتە قۆناغێکی جیدی‌تر و دەتوانێ ببێتە هۆی سەرهەڵدانی شەپۆلێک لە سەرپێچی لە دەوڵەتی فیدراڵ لەو ویلایەتانە و تەشەنەدان بە ویستی جودایی‌خوازنە لە کالیفۆرنیادا کە لە سەدا ١٢ی حەشیمەتی ئەمریکای لە خۆ گرتووە و خاوەن ۲٫۷۴۶ تریلیۆن دۆلار داهاتی ناڕەسەنی ناوەخۆییە و پاش ناوچەکانی دیکەی ئەمریکا و چین و ژاپۆن و ئاڵمانیا، پێنجەمین دەسەڵاتی ئابووریی جیهانە.

ئەگەر ئەو کەلێن و تەشەنەی نێوان ویلایەتگەلی شین و سوور تەشەنە بستێنێت، ڕێ خۆش دەکات بۆ پەل داکوتانی تیۆری پیلان لە ئەمریکادا کە لای وایە دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ٢٠١٦ و یارمەتیدانی بە سەرکەوتنی ترامپ بە مەبەستی پەرەدان بە قەیرانەکان و دابەشکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کراوە.

ـ  ئایا ترامپ تەنیایە؟

ویلبێر ڕاس گەڵاڵەداڕێژەری پرسی ماڵی و دارایی دەوڵەتی ترامپە، کە بە گوێڕەی وال ستریت ژۆڕناڵ پەیوەندیی لە گەڵ ترامپ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٠؛ کاتێک کە ترامپ کەوتبووە ژێر گوشاری قەرزی ٣،٤ ملیارد دۆلاری و ئەگەری وەرشکەست بوون و داگیرکرانی داراییەکانی لە لایەن قەرزدارانەوە لە ئارادا بوو. ڕاس ئەوکات کە بە سوڵتانی شکستی ئابووری ناوی لێ دەبرا و بەڕێوەبەری کۆمپانیای ڕۆچیلد ئینکۆرپۆریتد بوو، لەو کاتەدا فریای ترامپ کەوت.

لە لایەکی دیکەوە لۆرد (یەعقووب ڕۆچیلد) کوڕی ڤیکتۆر ڕۆچیلد خۆی لە شەریکانی سەرەکیی کۆمپانیای "جێنی ئینرژی"یە کە خەریکی هەڵکەندی کێڵگەکانی نەوت و گازی شیل لە ناوچەی گوڵانی داگیرکراوەیە. سێ شەریکی گرینگی لۆرد ڕۆچیلد لەو کۆمپانیایەدا بریتین لە دیک چێنی جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەردەمی جۆرج واکێر بووش، رۆبێرت مۆرداک سوڵتانی میدیاگەلی رۆژئاوایی و ژێنڕاڵ ئیفرائیم ئیتام وەزیری پێشووی کاروباری ژێرخانی ئیسرائیل و هاوڕێی نزیکی نەتانیاهۆ. هاوکات ناتانیل ڕۆچیلد کوڕی لۆرد ڕۆچیلد لە خاوەنە سەرەکییەکانی کۆمپانیای "جێنێل ئینرژی"یە کە لە لایەن محەمەدئەمین قەرە محەمەد ملیاردێری تورکیایی لە تورکیا دایمەزراندووە و خەریکی دەرهێنان و فرۆشی نایاسایی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان بە هاوبەشیی بارزانییەکانە.

لەو مەنزوومەیەدا دەسپێکی گەمارۆکانی دوای ساڵی ١٣٧٥ کە بووە هۆی پێشێل کردنی گرێبەستی ئێران لە گەڵ کۆمپانیای ئەمریکیی کۆنۆکۆ و زاڵ بوونی تووتاڵ و ڕۆیاڵ داچ شێل بە دەڵاڵیی کەسانێکی وەک سوڵتان برۆنئی و کۆمپانیای کلینۆرت بێنسۆن و دیتران بە سەر ئێراندا، لە خۆیدا سناریۆیەک بوو کە ئێرانی هان دا بۆ لای پەیوەندیی قووڵتر لە گەڵ مافیایەکی نێودەوڵەتی کە تووتاڵ و شێل لە ناوەڕاستیدا بوون و بۆ لای بانکیHSBC  وەک بانکی کۆمەڵەی بانکیی کەرتی تایبەتی جیهان و هەروەها بەدناوترینیان.

نەفیز ئەحمەد جەخت لە ڕۆڵی کۆمپانیای جێنی ئینرزی لە گۆڕانکارییەکانی سووریا دەکات و دەڵێت ئەو کۆمپانیایە بە پاڵپشتیی جیدی نەتانیاهۆ لە گوڵانی داگیرکراودا خەریکی چالاکی لە بواری نەوت و گازن و پلانگەلێکی دوور و درێژیان وەک داگیرکردنی ئەو بەشە لە گوڵان کە هێشتا بەشێکە لە خاکی سووریا ڕەچاو دەکەن. هاوکات نەفیز ئەحمەد ئاماژە بە پەیوەندیی نزیکی بنەماڵەی ڕۆبێرت مۆرداک لە گەڵ ترامپ دەکات: ناتانیل ڕۆچیلد کوڕی ٤٥ ساڵەی لۆرد (یەعقووب) پەیوەندی نزیکی لە گەڵ ئیوانکا ترامپی کچی ترامپ و هاوسەری جرێد کۆشنێر. هەڵبەت دەکرێ بەو لێستەی نەفیز ئەحمەد کۆمەڵێک کەسایەتیی ناسراوەی مافیایی سۆڤیەتی کۆن وەک تەمیر سپیر (جووی بە ڕەچەڵەک گورجستانی و یەکێک لە گەورەترین خاوەن مۆڵکەکانی نیۆیۆرک) و تۆفیق عارف (لە دایکبووی کازاخستان و خاوەن گرووپی بەیرەق) زیاد بکەین.

لە لایەکی دیکەوە دەستگیریی وەلید بێن تەلال یەکێک لە گەورەترین سەرمایەدارانی جیهانی ماوەیەکی کەمی دوای دیداری تایبەتیی جرێد کۆشنێری مێردی ئیەانکا ترامپ و محەمەد بێن سەلمان ئەنجام درا و وەک دەزانین نەتانیاهۆ هاوڕێی دێرینی بنەماڵەی باوکی جرێد بووە و ئیوانکاش بەر لە هاوسەرگیری لە گەڵ جرێد، لە گەڵ ناتانیل ڕۆچیلد پەیوەندی سۆزدارانەی بووە. ئەم ناوانە دەمانبەنەوە سەر مافیایەک کە لە بواری گانگێستریی سیاسی – داراییدا پێشینەی دوور و درێژیان هەیە.

پەیوەندییە قووڵەکانی ترامپ لە گەڵ مافیای جیهانیی بەهرەبەر لە رۆژهەڵاتی ناڤین و پەیوەندیی نزیکی ئەو و زاواکەی لە گەڵ بێن سەلمان نیشان دەدا کە ئەو بە شێوەیەکی دیکە و لە ڕەهەندگەلێکی بەربڵاوتر درێژە بە سیاسەتی دەستێوەردەرانە لە رۆژهەڵاتی ناڤین دەدا: رێکاری ترامپ بۆ جێبەجێ کردنی ئەو سیاسەتە، بەخشینی ڕۆڵی ژاندارمی ناوچە بە کانوونی سەربزێوی و شەڕئەنگێزیی ناوچەیە؛ کە لە ئێستادا بێن سەلمانە.

ئەورۆ لە سەردەمێکداین کە "مافیاگەلی سەروونەتەوەیی" ڕۆڵێکی ئاشکراتر و نەترسانەتر لە ڕابردوو دەگێڕن لە ئیدارە کردنی دەوڵەتانی گەورەی رۆژئاوایی و ململانێ دەکەن لە گەڵ شێوازی باوی سیاسەتگەریی سەدەی بیستەمی زایینی هەم لە پەیوەندیی دەوڵەت و نەتەوە و هەمیش لە پەیوەندی نێوان دەوڵەتان. ترامپ نەک کەسایەتییەکی "تاک"، بەڵکوو وەک دیاردەیەک بەرهەمی ئەو جۆرە کانوونانەیە. ترامپ داڕشتە و دارەدەستی کانوونگەلی ماڵی – سیاسیی بان نەتەوەییەکی ناسراوەیە کە سەرتر و گەلی جار سەربەخۆ لە دیپلۆماسیی فەرمی ئەمریکا، بە شێوازگەلی گانگێستری – مافیایی پلانەکانی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناڤین و شوێنەکانی دیکەی جیهان دەباتە پێش. مەبەست هەمان مافیایەکە کە شەڕی ناوخۆی سووریای هەڵگیرساند و لە گەڵ ڕووخانی بە پەلە و سەرسووڕهێنەری شاری مووسڵ (١٠ی ژوئەنی ٢٠١٤/ ٢٠ی جۆزەردانی ١٣٩٣)، ١٣ رۆژ پاش لێدوانەکانی ئۆباما لە ئاکادیمیای سەربازیی وێست پوینت کە مزگێنی "کۆتایی سەردەمی سەربزێوی سەربازی"ی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەمریکا دابوو، لە پڕدا داعشی کردە دێوزەمەیەکی وێرانگەر بۆ خەڵکی سووریا و عێراق و بۆ تۆقاندنی ئەمریکییەکان و لەو رێگەوە بۆ بە تاڵان بردنی زیاتری بوودجەی قەبەی دەوڵەتی ئەو وڵاتە. ئەوە هەمان مافیایەکە کە بە پشتبەستن بە دروشمی "سەرهەڵدانی ڕیسا لە دەروونی ئاژاوە"وە، ئاژاوەی بۆ رۆژهەڵاتی ناڤین بە گشتی و بۆ ئێران بە تایبەتی بارگاوی کردووە.

ـ  چیان لە ئێران دەوێت؟

ئەگەر ترامپ وەک کەسێکی تاک وێنا بکەین، ئەوسا دەتوانین گریمانەی ئاراستە کراو لە دەسپێکی ئەم باسە بە هەند وەربگرین و هاوسەنگ لە گەڵ ئەو گریمانەیە رێکارێک بدەین بە دەستەوە؛ واتە بە پێی ئەو گریمانەیە ترامپ مامەڵەچییەکی پرۆفێشناڵە کە دەیەوێ بە مێتۆدە تایبەتییەکانی ئێران بە چۆکدا بێنێ و دوای دیداری لە گەڵ رێبەری کۆریای باکوور، سەرکەوتنێکی دیکە بە ناوی خۆیەوە مسۆگەر بکات و لەو رێگەوە بەختی خۆی لە هەڵبژاردنی دواتری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بباتە سەر. بەڵام وەک وتمان، ناکرێ ترامپ وەک تاک وێنا بکەین و دەبێ لە گوشەنیگای ئامانج و پلانەکانی ئەو کانوونگەلە مافیاییە کە لە پشتی ترامپ-ەوەن، سیاسەتی ئەو هەمبەر بە ئێران و کۆی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین لێک بدرێتەوە.

بە ئاوردانەوە لەو قەیرانە کە بە هۆی درێژەی توێژینەوەکانی مولێر و ئەگەری سەرکەوتنی حزبی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی ٦ی نوامبێر، داوێنی ترامپی گرتووە، "ڕێککەوتن لە گەڵ ئێران" و دیداری لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی لە پەراوێزی ٧٣ئەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک کە ١٨ سێپتامبێر بەڕێوەدەچێت، دەتوانێ یارمەتی ترامپ بدات بۆ دەرچوونی کاتی لەو قەیرانە. بەڵام بە پێداگریی ڕاشکاوانەی رێبەری سەبارەت بە قەدەغەی دانوستان لە گەڵ ترامپ، پێدەچێت ئەو دیدارە لە داهاتووی نزیکدا نامومکین بێت، مەگین ئەوەی کە بیانەوێ بە پێدانی تێچووگەلێکی قورس گرفت و ئاستەنگێکی بە پەلە و ڕوو لە شکست لە ناوخۆی ئێراندا ساز بدەن.

لە مانگەکانی داهاتوودا، گوشارەکانی ئەمریکا و کانوونگەلی ناوچەیی هاوپەیوەند لە گەڵ مافیای نێودەوڵەتی کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێ درا، لە سەر ئێران تەشەنە دەستێنێت و لەوپەری گوشارەکان و کاریگەریی ناوخۆیی بە تایبەت بە سەر بەستێنی ئابووری، هەمدیسان دروشمی "دانوستان لە گەڵ ئێران" دەخرێتە ڕوو. بەوجۆرە، پرسی دانوستان لە گەڵ ئێران دەنگدانەوەی دەبێت و ئەگەری ئەوە هەیە کە هەندێک کانوونی سیاسیی ناوخۆیی وەک تاقە رێکارێک بۆ دەرچوون لە قەیرانی بەردەم پاڵپشتی لێ بکەن. هەر بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە کە داخوازیی "دانوستان لە گەڵ ئەمریکا" ببێتە مایەی ململانێی هێزە سیاسییەکانی ئێران. بەڵام تەنانەت ئەگەر ئەو ململانێیە دانوستان و ڕێککەوتنی نوێشی بە دواوە بێت، دیسان کایەکە بەوە کۆتایی پێ نایەت.

هەر وەک پێشتریش جەختم کرد، کانوونگەلی مافیایی سەروونەتەوەیی بەهرەمەند لە رۆژهەڵاتی ناڤین تەنیا بە دوای گۆڕینی سادەی "ڕیسای سیاسیی ئێستا"ی ئێرانەوە نین، بەڵکوو ئەوان هەوڵی ڕووخاندنی نیزامی جێگر و سەقامگیر و بەهێزی ئێستاوەن. ئەنجامی ئەو ئاژاوە گەورەیە بۆ ئێران، بە پێی ئەزموونی شەڕی ناوخۆیی دە ساڵەی یۆگوسلاڤی لە دەیەی ١٩٩٠ و دابەشبوونی بە ٥ وڵاتی چکۆلەی ئێستا و هەروەها ئەزموونی ڕووخانی ژێرخانی سیاسی و ژێرخانی نیشتمانی لیبیا و کارەساتی شەڕی ناوخۆیی سووریا، ئەوی ئەوان دەیانەوێ وێران کردنی تەواو ژێرخانە نیشتمانییەکان و دابەش کردنی ئێران بە چەند وڵاتی چکۆلە و لاوازە.

News Code 21034

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =