عه‌ره‌بستان حه‌ج نه‌کاته‌ سیاسی

جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی زانایانی موسوڵمان ڕه‌خنه‌ی گرت له‌ سیاسی کاری عه‌ره‌بستان له‌ کار و باری حه‌ج.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌م، شێخ ئه‌حمه‌د ڕیسونی، جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی زانایانی موسوڵمان ڕه‌خنه‌ی گرت له‌ سیاسی کاری عه‌ره‌بستان له‌ کار و باری حه‌ج و وتی: ڕیاز ڕێگری ده‌کات له‌ فه‌ڕیزه‌ی حه‌جی مسوڵمانانی قه‌ته‌ر، کانادا و سیاسییه‌کانی دژ به‌ خۆیه‌تی.

ڕۆژنامه‌ی ناوچه‌یی ڕه‌ئیو، یه‌وم، ڕیسونی وتی: عه‌ره‌بستان ده‌بێت ده‌ست له‌ ئاسته‌نگ دروست کردن له‌ فه‌ڕیزه‌ی حه‌ج هه‌ڵبگرێت. ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ده‌بێت چاودێڕی و کۆنترۆڵی حه‌ج بکات.

ئه‌و له‌ به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی خۆی داوای له‌ عه‌ره‌بستان کردووه‌ له‌ به‌ڕێوه‌ بردنی خانه‌ی خودا ده‌ست هه‌ڵبگرێت و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی وه‌ک نوێنه‌ری هه‌موو موسوڵمانان ئه‌م کاره‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ئۆقافی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند که‌ عه‌ربه‌ستان ئاسته‌نگی بۆ حاجیانی قه‌ته‌ری دروست کردووه‌ و به‌جۆرێک که‌ ناتوانن له‌ حه‌ره‌مینی شه‌ریفه‌ین کار و باری ئاینی حه‌جی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.

لێژنه‌ی چاودێڕی ئیداره‌دانی کار و باری حه‌ج ڕایگه‌یاند: شکستی عه‌ره‌بستان له‌ به‌ڕێوه‌ بردنی ڕێوه‌ڕه‌سمی حه‌ج و بێ به‌ش کردنی هه‌زاران حاجی له‌م مه‌راسمه‌ ئاینییه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌موو وڵاتانی موسوڵمان تێبگه‌ن که‌ عه‌ره‌بستان له‌ کار و باری حه‌ج خه‌ریکی سیاسیکارییه‌.

News Code 21012

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =