ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی حەشدی شەعبی و پۆلیسی عێراق لە رۆژهەڵاتی کەرکووک

هێزەکانی حەشدی شەعبی لە گەڵ هێزەکانی پۆلیسی یەکێتی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی بەربڵاویان لە رۆژهەڵاتی کەرکووک بۆ ناسینەوەی تیرۆریستانی ڕاکردوو ئەنجام دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المعلومه"، هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ سێ شەممە ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەگەلی رۆژهەڵاتیی پارێزگای کەرکووک بەڕێوە برد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حەشدی شەعبی، ئەو ئۆپەراسیۆنە بە هاوبەشیی یەکەی ٢٢ی هێزەکانی حەشدی شەعبی و هاوکاریی هێزەکانی پۆلیسی یەکێتی بە مەبەستی ناسینەوەی تیرۆریستانی خۆحەشارداوە و هەڵاتوو ئەنجام درا.

ئەم ئۆپەراسیۆنە ناوچەگەلێک لە گوندەکانی قەرەقووڵ، خاشۆکە، وادیی ئەبووخەناجر و هەندێ ناوچەی سەر رێگەی ڕووباری زاب لە خۆ دەگرێت.

حەشدی شەعبی ڕاشیگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکە پاش بە دەست گەیشتنی زانیاریگەلێک سەبارەت بە جموجۆڵی گرووپێک لە تیرۆریستانی هەڵاتوو لەو ناوچانە بەڕێوە چووە.

News Code 21006

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =