هێزی پێشمەرگە بە مەرجەوە دەتوانێ بگەڕێتەوە کەرکووک

بەرپرسێکی باڵای ڕێکخراوی بەدر ڕایگەیاند کە هێزی پێشمەرگە ئەگەر بیەوێ بگەڕێتەوە بۆ کەرکووک، دەبێ لە چوارچێوەی هێزی چەکداریی عێراقدا بجووڵێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە شەفەق نیووز، محەمەد مەهدی بەیاتی بەرپرسی هێزەکانی میحوەری باکوور لە ڕێکخراوی بەدر ڕایگەیاند کە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکووک بە مەرجی ئەوەی لە چوارچێوەی هێزەکانی یەکێتی دابن، مومکینە.

ناوبراو لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا جەختی کرد کە مەرجی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ کەرکووک ئەوەیە کە لە چوارچێوەی هێزی چەکداریی عێراق و بە ڕەزامەندیی سەرۆک وەزیران ئەنجام بدرێت.

ناوبراو هەروەها بوونی هەر جۆرە ناکۆکییەک لە گەڵ حزبە کوردییەکانی ڕەت کردەوە و وتی: رێگە نادەین هێزەکانی ئاسایش و ڕێکخراوەگەلی سەر بە حزبە کوردییەکان بگەڕێنەوە بۆ کەرکووک.

بەیاتی جەختیشی کرد کە هیچ هێڵێکی سوور بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک لە ئارادا نییە، بەو مەرجەی کە فەرمان و پێڕەوەکانی دەوڵەتی ناوەندی جێبەجێ بکرێت. ناوبراو داوای لە ناوەندە ئەمنییەکان کرد کە بەرهەڵستی ئەو کەسانە ببنەوە کە بە ناوی ڕێکخراوی بەدر سەرپێچی دەکەن و یاسا دەبەزێنن.

ئەو لێدوانانە لە کاتێکدایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی لەم دواییەدا لە درێژەی دانوستان و گفتوگۆکان لە گەڵ بەغدا بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بە کەرکووک هەواڵی دابوو.

News Code 21005

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =