۲ ژنی ئاڵمانی ئه‌ندامی داعش له‌ عێراق دادگایی کران

۲ ژنی ئاڵمانی که‌ ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستی داعش بوون له‌ عێراق دادگایی کران و سزای زیندانیان به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆژنامه‌ی دی ڤۆڵت، ۲ ژنی ئاڵمانی که‌ ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستی داعش بوون له‌ عێراق دادگایی کران و سزای زیندانیان به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌.

به‌ پێی ئه‌م حوکمه‌ی دادگا، هه‌دیه‌ عه‌بدولقادر ۲۹ ساڵان دوای دادگایی کردن به‌ ۱۰ ساڵ زیندان حوکم درا، به‌ڵام هێشتا تاکوو ئێسته‌ سزای ئیکنوور ژنێکی دیکه‌ی ۳۲ ساڵانی داعشی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ئه‌م ڕۆژنامه‌ ئاڵمانییه‌، هاوژینی ئیکنوور فه‌رمانده‌ی داعش بووه‌ و له‌ یه‌کێک له‌ هێرشه‌ خۆکوژییه‌کانی ساڵی ۲۰۱۲ کوژراوه‌. ئه‌و به‌ر له‌ مردن په‌یامێکی ڤیدیۆیی له‌ پشتیوانی له‌ داعشییه‌کان بڵاو کردبووه‌وه‌.

هه‌ر دوو ژنه‌ ده‌ستگیر کراوه‌که‌ به‌ ڕه‌گه‌ز خه‌ڵکی تورکیان.

بڕیار وایه‌ که‌ ئیکنوور له‌ دادگایه‌کی دیکه‌ سزا بدرێت تاکوو به‌ پێی هاوکارییه‌کانی هاوژینه‌که‌ی له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌کانی داعش سزا بدرێت.

News Code 21002

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =