عەبادی هەڵەیەکی ستراتیژیکی کرد/ ئێران خنجەر لە پشتەوە قبووڵ ناکات

مێدیایەکی عەرەب زمان وێڕای بە هەڵە زانینی هەڵوێستی عەبادی بەرانبەر گەمارۆکانی واشنتۆن دژی ئێران ڕایگەیاند: ئێرانییەکان خنجەر لە پشتەوە قبووڵ ناکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رای الیوم لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە هەڵوێستی ئەم دواییانەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران هێناویە: کاتێک کە حەیدەر عەبادی ئەبێ لە نێوان وڵاتی دراوسێی واتا ئێران و ئەمریکا یەکێکیان هەڵببژێرێت؛ دووهەمیەکەی هەڵبژارد و چووە بەرەی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران؛ پرسێک کە ژیانی سیاسی ناوبراو بە تایبەتی بە پێی دۆخی ئێستای عێراق و دژایەتییە بەهێزەکانی چینە عێراقییەکان تووشی گۆڕان دەکات و کۆتاییان پێ دێنێت.

ئەو مێدیایە دەنووسێت: لە ئەم قۆناغە هەستیار و چارەنووس سازەوە؛ ئێرانییەکان خەنجەر لە پشتەوە قبووڵ ناکەن و هەر کەس بچێتە بەرەی گەمارۆدانی ئێرانەوە نایبەخشێت و هەر بۆیە دەرگاکانیان بەرەو ڕووی عەبادی داخست و لە پەیامێکی ڕاستەوخۆ بۆ ناوبراو، عەبادیان وەکوو کەسێکی نالەبار زانی و چ کەسێک دەیەوێت ئەوان بە ئەو هۆکارەوە سەرکوت بکات؟

رای الیوم نووسی: کاتێک کە بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزراتەی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە زانیاریی لە سەر سەفەری عەبادی بۆ ئێران نییە ئەوە وەڵامێکی دیپلۆماتیکە کە مانای زۆری هەیە.

ئەو مێدیا عەرەب زمانە وتیشی: ئێمە نازاین کە عابدی کاتێک لە پێبەند بوونی بە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران هەواڵی دا چ حسیبێکی لە لای خۆی کردووە. ئەوە هەڵەیەکی ستراتیژیکە چونکە نیوەی کارەبای عێراق لە ئێرانەوە دابین دەکرێت و ساڵانە ٦ ملیار دۆلار کاڵا لە ئێرانەوە هاوردە دەکات و باسی سەفەرە زیارەتییەکان و هەروەها حەشدی شەعبی و حزبوڵڵای عێراق و نوجەبا و زەینەبیون کە دەوری زۆریان لە کردنە دەرەوەی داعش لە موسڵ و ڕەمادی و شارە عێراقییەکانی تر گێڕا، ئەوانەش لە بەرچاو بگیردرێت.

رای الیوم دەنووسێت: کاتێک کە پارتی دەعوە کە عەبادی کردووەتە سەرۆک وەزیران داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات کە بەربەرەکانێی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران بکەن ئەی پێگەی خەڵکی و ئایینی کە عەبادی لە بڕیار دان بۆ پێبەند بوون بە گەمارۆکان دژی ئێران حەسێبی کردووە چییە؟ ئەمریکا هێرشی کردە سەر عێراق و داگیریان کرد و زیاتر لە سێ ملیۆن عێراقیی کوشتووە و لە ماوەی ١٢ ساڵدا برسی هێشتوویانیەتەوە و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و شوناسی نەتەوەیی عێراقی لەناو بردووە و تایفگەرایی لە عێراق زیاد کردووە و پاش هەمووی ئەوانە؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق پاڵپشتی لە گەمارۆی ئەمریکا دژی دراوسێیە ئێرانییەکەی دەکات.

News Code 20999

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =