دەستگیری ۵ ژنی داعشی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆنێک له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ توانیان ۵ ژنی داعشی ده‌ستگیر بکه‌ن.

به پێی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه‌ نیوز، ئۆپراسیۆنی هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ دژی پاشماوه‌کانی داعشییه‌کان له‌ زۆربه‌ی عێراق درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزه‌ عێراقییه‌کان هه‌ر له‌مباره‌وه‌ ئۆپراسیۆنێکیان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ ده‌ست پێ کرد.

دوابه‌دوای ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌، هێزه‌ عێراقییه‌کان توانیان ۵ ژنی داعشی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ ده‌ستگیر بکه‌ن.

ژنه‌ داعشییه‌ ده‌ستگیر کراوه‌کان له‌ کاتی داگیر کردنی موسڵ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ یارمه‌تی زۆری ئه‌م گرووپه‌یان دابوو.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق، ئه‌م ژنانه‌ له‌ ناوچه‌ی ئه‌من له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ ده‌ستگیر کراون.

News Code 20993

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =