ئێران هێزی ناوچەییە و کنترۆڵ ناکرێت/ترامپ سیاسەتی دەرەوەی نییە

پڕۆفسۆر نیکۆلاس ئۆنۆف لە سەر ئەو باوەڕەیە دەوڵەتی ئەمریکا دوژمنایەتی لە گەڵ ئێران درێژە دەدات و شێوەی ترامپ بۆ دانوستان سەرەتا هێنانە پێ.شەوەی هەڕەشەیەکی گەورەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- جەواد حەیران نیا-ڕەزا عەموویی: پڕۆفسۆر نیکۆلاس ئۆنۆف؛ لە لێکۆڵەرانی بە ناوبانگی پێوەندییە نێوەدەوڵەتییەکان لە بواری ڕوانگەکانی سازە ئینگارییە کە لە گفتوگۆ لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیاسەتی دەرەوە و بە گشتی کردەوەی ترامپی بردووەتە ژێر پرسیارەوە. ئەو لە سەر ئەو باوەڕەیە کە دەوڵەتی ترامپ تەنانەت شتێک کە بتوانرێت سیاسەت ناوی بنرێت، نیەتی و بۆ نزیکی بە ڕووسیا لە گەڵ لەمپەری ناوخۆیی بەرەو ڕوویە.

نیکۆلاس ئۆنۆف بنەڕەت دانەری ڕوانگەی کۆمەڵایەتی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان (سازە ئینگاری) و مامۆستای فلۆریدای ئەمریکایە. ئەو لە زانکۆوە بەناوبانگەکان لەوانە پرینستۆن، ئەمریکەن و کلۆمبیا وانە دەڵێتەوە. ئۆنۆف چەمکی سازە ئینگاریی لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان هێنایە بواری خوێندنەوە و ئەو چەمکە دواتر لە لایەن کەسانێک وەکوو ئەلکساندەر ونت، کاتزنشتاین و کەسانی ترەوە پەرەی پێ درا.

 ئەم ڕۆژانە ئێمە دژایەتیەکان و درزی نێوان ئەندامانی گرووپی ٧ ده‌بینین لە حاڵێکدا کە هاوکات پتەوی لە نێوان وڵاتانی ئەندامی پەیمانی شانگهای زیاتر دەبێتەوە. لەم نێوانەدا بڕێک لە سەر ئەو باوەڕەن بە پێی ئەوەی کە ئەمریکا ئەم ڕۆژانە چی دیکە وەکوو ڕابردوو سەرەنج ناداتە ڕێکخراو و بنکە نێودەوڵەتییەکان وەکوو ناتۆ، ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی و یا پەیمانی بازرگانی ئازاد وەکوو نەفتا و ... و تێچووی پێوەندیدار بە ئەو ڕێکخراوانە نادات، کەواتە ئەو جیهانەی کە پاش شەڕی دووهەمی جیهانی رێکخرایه‌وه‌ خەریکە کەم ڕەنگ دەبێتەوە. ڕای ئێوە لەمباره‌وه‌ چییە؟ بۆچی ئەمریکا وەکوو رابردوو تێچووی بڕێک بنکە نێودەوڵەتییەکان نادات و سەرەنج ناداتە ئەو جۆرە ڕێکخراوانە؟

بە ڕای من زۆر سەختە کە بمانەوێت ئەو پرسە پێوەند بدەینە تەواوی ڕێکخراو و بنکە نێودەولەتییەکان لەوانە ڕێکخراوە سەربازییەکان، بازرگانییەکان، ژینگەییەکان، ڕێکخراوەکانی پێوەندیدار بە پەنابەران یا ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی کۆنترۆڵی ترافیکی ئاسمانییەوە، چونکوو ڕێکخراوی نێودەوڵەتی زۆر زۆر، زۆر جیاواز و لە باری هێزەوە زۆر جیاواز هەیە.

بە گشتی دەمەوێت بڵێم کە زۆربەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان خەریکن گەشە دەکەن، چونکوو زۆربەی ئەوانە ئیمکانی هاوکارییە تەکنیکی و پسپۆڕییەکانی بەرێوەبەرایەتی لە پێوەندی لە گەڵ زۆربەی کێشە و پرسەکانی سەرتر لە سنوورە دەوڵەتییەکان پێک دەهێنن.

دڵنیام کە زۆربەی خوێنەرانی ئێوە ئەو تانە و تەشەرەی ترامپەیان لەبیرە کە وتی زەلکاوەکە لە واشنتۆن ویشک دەکەم، ئاڵبەت ئەو نازانێت کە ئەوە زەلکاوی جیهانییە، ئەگەرچی نە بە ئەو ئەندازە کە لە تانەکە وترا. لە ڕاستیدا کۆمەڵێکی بەربڵاو بە کارکەردی جۆراجۆر لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەیە کە لە گەڵ بنکە و وەزیرانی دەوڵەتە جیاوازەکان و ڕێکخراوە نادەوڵەتییە خاوەن بەرژەوەندی تایبەتەکان کە زۆربەیان نافەرمی و ناڕوون کار دەکەن و کۆمپانیا دارایی و بازرگانییەکان هاوکاری  ئارامیان هەیە هەر هەموویان پێکەوە لە کۆمەڵێک لە ئولگوو و پێوەندییەکان لە درێژ خایەندا خەریکی هاوکارین.

دەوڵەتی ئەمریکا هەمیشە بۆ وەدەست هێنانی قازانجی زۆرتر، تێچوو و بەشی زۆر زۆرتر لە چاو دەوڵەتەکانی تر دەداتە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ئەمە باسێکی بە تواوەتی ڕوونە لە تیۆرییەکانی پێوەندی نێودەوڵەتی.

بە ئەوەوە کە ترامپ لە کۆبوونەوەکانی ناتۆ و یا کۆبوونەوەی گرووپی ٧ بە ڕوانگەیەکی هێرشبەرانە لە گەڵ هاوپەیمانەکانی هەڵسوکەوت دەکات، لە بەرانبەریشدا ئەو هەوڵ دەدات تا هاوکات پێوندییەکانی لە گەڵ ڕووسیا و یا کۆریای باکوور باشتر بکات و یا لە گەڵ ئەو وڵاتە بگاتە ئاکامێکی ئاشتی خوازانە، بۆچی وایە؟

بە ڕای من ترامپ خۆی بە ڕێبەرێکی سیاسی بەهێز لە سەرووی هەموو زنجیرە پلەکان و ئاستی بانی فەرماندەیی دەبینێت. بەم پێیە ئەو داوا لە هەموو دۆستان و هاوپەیمانەکانی دەکات کە ڕێزی بۆ دابنێن و لە حاڵێکدا بڕێک کەس لە بەرانبەیدا دەوەستنەوە، ئەو داوا لە هەمووان دەکات کە پەیڕەوی لە داواکارییەکانی بکەن. ترامپ هەمیشە بە بێ سەرەنج دان بە کردەوەی کەسانی بەهێز، هانیان دەدات و لە ڕوانگەی سروشتییەوە دەتوانرێت ئەوە بە کردەوەی کەسێکی خۆ زل بین بزانین.

کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەردەمێکی نوێ ئەزموون دەکات کە تێیدا لە حاڵێکدا کە ئەمریکا خۆی لە ڕێکخراو و نەزمی کۆنی نێودەوڵەتی دەکشێتەوە، هاوکات چین خەریکی بەڕێوە بردنی مەبەستی خۆی لە ناوچەکەیە لە رێگای زیندوو کردنەوەی ڕێگای مێژووی جادەی ئاورێشمەوە. تا چ ئاستێک ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە تایبەتی سووریا دەکەوێتە ژێر کاریگەری گۆڕانکاری نوێی سیستەمی نێودەوڵەتی؟

ئەوەی ئێوە گۆڕانکاری پێکهاتەیی ناوی لێدەبەن لە باری تیۆریی پێوەندی نێودەوڵەتییەوە باسی لە سەرە. ئایا گۆڕانکاری پێوەندی نێوان هێزە گەورەکان نیشانەی ئەوەیە کە پێکهاتەی نێودەوڵەتی خەریکە دەگۆڕدرێت یا ئەوەی کە ئەو پێکهاتە خەریکی بەرەو پێش بردنی کارکەردی شیاوی خۆیەتی؟

پێکهاتە لە ڕاستیدا وەکوو ڕەوتێکی درێژخایەن کە بۆ دەیان ساڵە خەریکی بەڕێوە بردنی دەوری خۆیەتی،  دێتە ئەژمار و پێدەچێت دەرکی ئێستا و کورت خایەنی ئێمە لە پێکهاتە ورد و شیاو نەبێت؟ ئەگەر بڕێک گۆڕانکاری کورت خایەن وەکوو گۆڕانکاری پێکهاتەیی لە بەرچاو بگرین، بەم پێیە ئێمە زۆر زیاتر گرنگایەتی دەدەینە ئەو گۆڕانکارییە ڕۆژمەڕە، لە حاڵیکدا ئەو گۆڕانکارییە ڕۆژمەڕە بە ئەو ئەندازە زۆرە سەرەنج ڕاکێش نییە.

بڕێک لێکۆڵەران لەوانە جان مرشایمر لە سەر ئەو باوەڕەن کە یەکێک لە خاڵە سەرەنج ڕاکێشەکان لە سیاسەتی دەرەوەی ترامپ، چوون بەرەو لای جۆرێک هاوسانی دروست کردنی ئاسۆیی و ناوچەیی لە ڕێگای کەم کردنەوەی هێز و تێچووەکانی سیاسەتی دەرەوە لە ناوچەکە و لە بەرانبەردا ئاڵۆزی و بەربەرەکانێ لە گەڵ ئێرانە. ئایا ئێوە لە سەر ئەو ڕوانگەن؟ ئایا ئەمریکا رێژەی سەربازەکانی خۆیی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین کەم کردووەتەوە؟ ئەگەر ئێمە ئەو پرسە سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی ترامپ قبووڵ بکەین، واشنتۆن چلۆن لە گەڵ دزەی ناوچەیی ئێران بەربەرەکانێ دەکات؟

یەک ساڵ پاش هاتنە سەر کاری ترامپ، مرشایمر وتی: یەک ساڵ پێش من گەش بین بووم، چونکوو پێم وابوو ترامپ توانایی گۆڕانی هەیە، بەڵام ڕەشبینیش بووم چون ترامپ زۆر کەمی سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە دەزانی. ئەو بیسەرێکی باش نەبوو و کاردانەوەکانی بێ بیر و چاوەڕوان نەکراو بوو. ئەگەر ئەمڕۆ چاو لە دۆخەکە بکەین، هەم کاردانەوەی چاوەڕوان نەکراو و هەم سەرەنج نەدان بە سیاسەتی دەرەوە دیار و ئاشکرایە. کەواتە یەکێک لە سیاسەتە ڕاشکاوەکانی دەوڵەتی ترامپ پاش یەک ساڵ ناکارەمییەکەیەتی.

بە ڕای من هۆکارێک نییە کە بمانەوێت بڵێین لە ڕوانگەی مرشایمرەوە دۆخەکە باشتر بووە. بە ڕای من و وەکوو کەسێک کە لە گەڵ کاردانەوەی لە ڕووی هەستی ترامپەوە دژایەتیم هەیە، ئەو بە گشتی سیاسەتی دەرەوە و یا تەنانەت ئایدیایەک کە بتوانرێت وەکوو سیاسەت ناوی لی بنرێت، نیەتی.

دەوڵەتی ئەمریکا دوژمنایەتی لە گەڵ ئێران درێژە دەدات، نە بە ئەو هۆکارە کە ئەوە سیاسەتێکی حەسێب کراوە، بەڵکوو چون ئەوە ڕێگایەک بۆ هان دانی لایەنگرانی ترامپە. ئاڵبەت پێوشوێنگیری ڕێگای دوژمنایەتی لە گەڵ ئێران ناهاوئاهەنگ دەچێتە پیشەوە، چونکە لە واشنتۆن هیچ ڕێگایەک بۆ کۆنترۆڵی ئێران وەکوو هێزێکی ناوچەیی بوونی نییە و لە ڕاستیدا ئێران کۆنترۆڵ ناکرێت مەگەر بە خەرج کردنی تێچوونی زۆر و چاوەڕوان نەکراو لە ناوچەکە.

News Code 20956

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =