ترامپ له‌ دۆخێکدا نییه‌ که‌ شه‌ڕ له‌ دژی ئێران ڕێبخات

ئه‌فه‌سه‌رێکی باڵای پێنتاگۆن له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئێران سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی ده‌روونی ئه‌مریکا له‌ دژی وڵاتانی دیکه‌ به‌ تایبه‌ت ئێران قسه‌ی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ته‌له‌فیزیۆنی ئێران، ئێسکات بنێت، ئه‌فسه‌رێکی شه‌ڕی ده‌روونی پێنتاگۆنه‌ که‌ به‌شداری به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی کرد و سه‌باره‌ت به‌ تاکتیکی شه‌ڕی ده‌روونی ئه‌مریکا و پشتیوانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ تیرۆریسته‌کان قسه‌ی کرد.

* ئێوه‌ له‌ چ به‌شێکی شه‌ڕی ده‌روونی پێنتاگۆندا ئیشتان ده‌کرد؟

به‌ گشتی ئامانج له‌ شه‌ڕی ده‌روونی شکاندنی وره‌ی به‌رانبه‌ره‌ که‌ خۆی ڕاده‌ست بکات یان خۆی له‌ شه‌ڕ کردن له‌ ئێمه‌ ببوێرت. ده‌بێت وه‌ها لایه‌نی به‌رانبه‌ر بترسێنن که‌ بزانێت گه‌ر شه‌ڕی ئێمه‌ نه‌که‌ن ئه‌وه‌ ده‌توانن ژیانێکی خۆشیان هه‌بێت و ژیانی هاوبه‌ش پێکبێنن و منداڵیان هه‌بێت. هه‌ڵبه‌ت ئێسته‌ له‌ زۆر شوێندا ئه‌مریکاییه‌کان له‌ دوای کۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ نییه‌ و له‌ دوای په‌ره‌دان به‌ شه‌ڕن چون فرۆشتنی چه‌ک درێژه‌ی هه‌یه‌.

* شه‌ڕی ده‌روونی کاریگه‌ری زیاتره‌ یان شه‌ڕی مه‌یدانی؟

شه‌ڕی ده‌روونی بۆ به‌ر گرتن به‌ شه‌ڕی مه‌یدانییه‌ و جیاوازییان هه‌یه‌ پێکه‌وه‌، بۆ نموونه‌ ئه‌مریکا له‌ شه‌ڕی مه‌یدانی زۆر به‌هێزه‌، به‌ڵام له‌ بواری شه‌ڕی ده‌روونی شکستی هێناوه‌. بۆ نموونه‌ ئه‌مریکا چووه‌ لیبی و سووریا و ده‌وڵه‌ته‌کانی له‌ناو بردن و بووه‌ هۆی کوشت و بڕێکی زۆر به‌ڵام زیانه‌کانی له‌ سووده‌کانی زۆر زیاتره‌، ئه‌م کارانه‌ پێویست نه‌بوو، ده‌کرا له‌ ڕێگه‌ی شه‌ڕی ده‌روونی حکومه‌ته‌کانی ئه‌م وڵاتانه‌ له‌ ناو ببه‌ین.

* ئایا ده‌کرێت نموونه‌یه‌کی ڕوون له‌ شه‌ڕی ده‌روونی ئاماژه‌ی پێ بکه‌ن؟

به‌ڵێ، ئێمه‌ له‌ باڵکان، یوگسلاوی و شه‌ڕی یه‌که‌می عێراق چووینه‌ گۆڕه‌پانه‌که‌ و سه‌رکه‌وتووش بووین و له‌م شه‌ڕه‌ ده‌روونیه‌ش سه‌رکه‌وتوو بووین به‌ڵام دوای ۱۱ی سێپتامبه‌ر هه‌موو شته‌کان گۆڕدرا، هێرش بۆ سه‌ر دوو بینای بازه‌رگانی کاری سیا و موساد بوو تاکوو ئه‌مریکا بتوانێت له‌ ماوه‌ی ۵ ساڵ ۷ وڵات بڕووخێنێت. 

* بۆ شه‌ڕی ده‌روونی زیاتر له‌ چ تاکتیکێک که‌ڵک ده‌برێت؟

پاگه‌نده‌کان له‌ ئینترنت و بیلبۆرد و ڕۆژنامه‌ و مێدیاکانی دیکه‌، هه‌ر شتێک بتوانێت ببێته‌ هۆی ئاڵ و گۆڕی بیر و ڕاکان به‌ کار دێنرێت. له‌ ئینترنت له‌گه‌ڵ که‌سه‌کان په‌یوه‌ندی ده‌گرین و بیر و هزریان به‌ره‌و ئامانجه‌کانی خۆمان ده‌کێشین. هه‌ڵبه‌ت کاری ڤیدیۆیی و وێنه‌ش کاریگه‌ری زۆر باشی هه‌یه‌.

* ئایا کاریگه‌ریشیان هه‌بووه‌؟

ئه‌گه‌ر په‌یامه‌که‌ باش بگوازرێته‌وه‌ کاریگه‌ری هه‌یه‌. په‌یامه‌کان جیاوازییان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌. په‌یامێک بۆ که‌سێکی ئه‌فغانی جیاوازه‌ له‌ په‌یامی سووری و لیبیایی. ئه‌مریکا هاوکات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی مه‌یدانی پێویستی به‌ شه‌ڕی ده‌روونی هه‌یه‌ به‌ڵام له‌م بواره‌دا زۆر لاوازه‌ و سه‌رمایه‌دانه‌ری هه‌ڵه‌ ده‌که‌ن.

* ئێوه‌ وه‌ک ئه‌فسه‌رێکی شه‌ڕی ده‌روونی، ئەمریکا له‌ دژی ئێران له‌ چ تاکتیکێک سوود ده‌بات؟

ئێران نموونه‌یه‌کی نوێیه‌. هێشتا ناتوانم بڵێم که‌ ده‌بێت له‌ چ ڕێگه‌یه‌ک سوود ببه‌ین چون ئێران دوژمنی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مریکایه‌. ئه‌مریکا لاواز کردنی وڵاتانی ناوچه‌که‌ بۆ به‌هێز بوونی ئیسڕائیل به‌ ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت. ئێران دژی ئه‌م سیاسه‌ته‌یه‌، ڕه‌نگه‌ شه‌ڕی ده‌روونی وه‌ک عێراق بۆ ئێرانیش کارگه‌ر بێت، لام وایه‌ په‌یوه‌ندی کردن به‌ خه‌ڵکی ئێرانه‌وه‌ باشترین ڕێگه‌ بۆ ئه‌م کاره‌ بێت، به‌ڵام خه‌ڵکی ئێران قره‌ی به‌رزیان هه‌یه‌ و بڕوای زۆریان به‌ سه‌رۆکه‌کانی خۆیان هه‌یه‌ و ناکه‌ونه‌ ئه‌م داوه‌وه‌.

* ئێوه‌ چۆن بیری خه‌ڵک ده‌گۆڕن، ئایا له‌ تویتر و واتس ئاپ و تلێگرام سوود ده‌به‌ن؟

ده‌بێت سه‌یری هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی ژیان بکه‌ین و بیاناسین. هه‌موو تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش به‌ کار دێن، هه‌ر شتێک بکرێت په‌یامی پێ بگوازرێته‌وه‌ و په‌یوه‌ندی له‌ سه‌ر دروست بکرێت به‌ کار دێت، ئێسته‌ ترامپ و زۆربه‌ی سیاسییه‌کان له‌ تویتر و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ ئه‌م کاره‌ سوود ده‌به‌ن. ترامپ زانیارییه‌کانی خۆی له‌ که‌سانێکی خراپی کۆشکی سپی وه‌رده‌گرێت. که‌سانی وه‌ک جان بۆڵته‌ن و نیکی هه‌یلی و زایۆنییه‌کان زۆر له‌ دژی ئێرانن که‌ ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌. ئه‌و له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕێککه‌وتنێکی دیکه‌ ئه‌نجام بدات که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئۆباماوه‌ نه‌بێت، ئه‌و نابێت بیر له‌ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له‌ ئێراندا بکات و ناسه‌قامگیر کردنی ئێران له‌ سوودی ئه‌مریکا نییه‌.

* بۆ چی له‌ پێنتاگۆن جیا بوونه‌وه‌؟

من کاتێک له‌ پێنتاگۆن بووم، به‌ڵگه‌ی زۆرم دی که‌ ئه‌مریکا پشتیوانی له‌ تیرۆریسته‌کان ده‌کات و ئه‌مه‌م به‌ شیواوی خه‌ڵکی ئه‌مریکا نه‌زانی، بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگانه‌ بووه‌ هۆی زیندانی بوونم، دواجار من کتێبێکم به‌ ناوی قومار به‌ گوێزم «Shell Game»نووسی. له‌م کتێبه‌دا باسی ئه‌و به‌ڵگانه‌م کردووه‌ که‌ نیشانی ده‌دات عه‌ره‌بستان به‌ ئاگاداری ئه‌مریکا له‌ سویس پاره‌ی بۆ پشتیوانی له‌ تیرۆریسته‌کان ته‌رخان کردووه‌. سعوودییه‌ پاره‌یه‌کی زۆری بۆ وه‌هابییه‌کان دابین کردووه‌ تاکوو بتوانن به‌م پاره‌یه‌ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ کاری تیرۆریستی بکڕن. یان له‌ سووریا هه‌وڵێکی زۆر ده‌درێت وه‌ها نیشانی بده‌ن که‌ به‌شار ئه‌سه‌د له‌ چه‌کی کیمیایی سوود ده‌بات و به‌م کاره‌ خه‌ڵک له‌ حکومه‌ت دابڕن.

* هه‌ر ئێسته‌ ئه‌مریکا چ جۆره‌ شه‌ڕێکی ده‌روونی له‌ دژی ئێران به‌کار دێنێت؟

باشترین چه‌ک له‌ شه‌ڕدا، کاری دوروونی کردنه‌. ئیسڕائیل له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ وێنه‌یه‌ک له‌ ئێران نیشان بده‌ن که‌ خه‌ڵک له‌ ژێر گوشار دایه‌، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بڵێن ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆتان بڕووخێنن ژیانێکی باشترتان ده‌بیت، ئه‌و کاره‌ی له‌ ئۆکراین کردیان و ئه‌م وڵاته‌ هیچ سوودێکی نه‌برد و ته‌نانه‌ت خاکه‌شیان دابه‌ش بوو، ئه‌مریکا و ئیسڕائیل به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن خه‌ڵک له‌ ئێران له‌ دژی حکومه‌ت هان بده‌ن و شۆڕش بکه‌ن به‌ڵام شۆڕشه‌کان ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی دۆخێکی خرابتر.

 ئێوه‌ باسی ئه‌وه‌تان کرد که‌ دژی ئێران شەڕی ده‌روونی هه‌یه‌، ئێوه‌ چ قسه‌یه‌کتان بۆ خه‌ڵکی ئێران هه‌یه‌ و ئایا ده‌کرێت ئه‌م پیلانه‌ی ئه‌مریکاییه‌کان له‌ دژی ئێران ئاشکرا بکه‌ن؟

من لام وایه‌ که‌ ئه‌مریکا له‌ خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی ئێران دوژمنێکی دروست کردووه‌ که‌ ڕاست نییه‌. ده‌بێت ئه‌م ڕوانییه‌ له‌ زه‌ینی خه‌ڵکی ئه‌مریکا بگۆڕدرێت. لام وایه‌ ده‌کرێت کرداری سیاسی و پاگه‌نده‌یی ئه‌م جۆره‌ ڕوانییه‌ بگۆڕدرێت و سیمای ڕاسته‌قینه‌ی ئێران که‌ ئاشتی خوازه‌ بناسرێت. لێره‌ دایه‌ که‌ ده‌کرێت شه‌ڕ خوازه‌کانی ئه‌مریکا شکست بدرێن و بیانۆکانیان له‌ ده‌ست بگیردرێت. ترامپ له‌ قۆناغێکدا نییه‌ که‌ شه‌ڕ له‌ دژی ئێران ده‌ست پێ بکات، ئه‌و له‌ دوای ڕێککه‌وتن و فرۆشتنی چه‌که‌ و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌ که‌ هێرشبه‌رانه‌ ئیش ده‌کات. که‌سایه‌تی ترامپ وایه‌. هه‌ڵبه‌ت که‌سانی عاقڵ کێشه‌کانی له‌ ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن نه‌ شه‌ڕ، که‌سانی عاقڵ هه‌روا به‌ ئاسانی شه‌ڕ ده‌ست پێ ناکه‌ن.

News Code 20947

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =