پێبه‌ند بوونی عه‌بادی به‌ گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران له‌ بەرژەوەندی ئه‌مریکایه‌

ئه‌ندامێکی مه‌جلیسی باڵای عێراق له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک سه‌باره‌ت به‌ بۆچوونی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌رانبه‌ر ئێران لێدوانی دا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌م، شێخ جه‌لاله‌دین سه‌غیر، یه‌کێک له‌ به‌رپرسانی مه‌جلیسی باڵای عێراق ڕه‌خنه‌ی له‌ عه‌بادی گرت و سه‌باره‌ت به‌ گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران لێدوانی دا.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: بۆچوونی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌رانبه‌ر گه‌ماڕۆ سته‌مکاره‌کانی ئه‌مریکا که‌ وتی من پێبه‌ند ده‌بم پێیان بووه‌ هۆی سه‌رسووڕمانی من، من نازانم به‌ چ لۆژیکێکی سیاسی و شه‌رعی یان ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌کرێت ئه‌م بۆچوونه‌ بسه‌ڵمێنی و جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه‌ عه‌بادی وه‌ها بۆچوونێکی هه‌یه‌ له‌ حالێکدا یه‌کێتی ئه‌ورووپا و چه‌ندین وڵاتی دیکه‌ گه‌ماڕۆکانیان قبوڵ نه‌کردووه‌.

له‌ درێژه‌دا هاتووه‌: ئه‌گه‌ر گه‌ماڕۆکان بڕێاریکی جیهانی ده‌بوو، ده‌کرا وه‌ها بڕیارێک بدرێت. به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ یارمه‌تی سته‌مکارانه‌ی ئه‌مریکا له‌ دژی وڵاتێکی موسڵمان و دراوسێیه‌ که‌ هاوپه‌یمانی عێراقه‌ له‌ هه‌موو بواره‌کان، ئه‌مه‌ش ڕسوا و سووک بوونی وه‌ها بڕیارێک ده‌خاته‌ ڕوو.

شایانی باسه‌ له‌م دواییه‌ به‌رپرسانی عێراق ڕایانگه‌یاند که‌ پێبه‌ند ده‌بن به‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران.

News Code 20910

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =