کۆمپانیا تورکییه‌کان له‌ دوای بازه‌رگانی و سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ ئێرانن

وه‌زیری بازه‌رگانی تورکیا وتی: کۆمپانیا تورکییه‌کان پێیان خۆشه‌ له‌گه‌ڵ ئێران بازه‌رگانی بکه‌ن و له‌م وڵاته‌ سه‌رمایه‌دانه‌ری ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ر ئێسته‌ش بڕێکیان ۲ ملیار دۆلار له‌ ئێران سه‌رمایه‌دانه‌ریان کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مه‌حموود واعزی، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری تورکیا که‌ بۆ په‌یامێکی ڕۆحانی له‌ تورکیا دیداری کردووه‌ له‌ درێژه‌ی دیداره‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ڕوخسار په‌کجان، وه‌زیری بازه‌رگانی تورکیا دیداری کرد.

مه‌حموود واعزی له‌م دیداره‌ وتی: سه‌رۆک کۆماره‌کانی هه‌ر دوو وڵات له‌ دوای کاری بازه‌رگانی و به‌رز کردنه‌وه‌ی هاوکارییه‌کان و گه‌یشتن به‌ خاڵێکی دیاری کراون. ڕۆڵی که‌رتی تایبه‌ت له‌م نێوانه‌ و بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ گرنگه‌ و ده‌بێت ئه‌وان بۆ کاری زیاتر هان بده‌ین.

ئه‌و زیادی کرد: ئێران پشکی خۆیی ئاماده‌ کردووه‌ تاکوو ئاسانکاری پێویست بۆ په‌ره‌دان به‌ هاوکاری نێوان هه‌ر دوو وڵات ئه‌نجام بدات.

وه‌زیری بازه‌رگانی تورکیاش له‌م دیداره‌ جه‌ختی کرد له‌ گرنگ بوونی په‌ره‌دان به‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو وڵات و رایگه‌یاند: کۆمپانیاکانی تورکیا له‌ دوای بازه‌رگانی و سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ ئێران و ئاگادارم که‌ بڕێک کۆمپانیا تاکوو ۲ ملیار دۆلاریان له‌ ئێران سه‌رمایه‌دانه‌ری کردووه‌. ئه‌وان ئاماده‌ن و ئه‌گه‌ر ئاسته‌نگه‌کانی سه‌رمایه‌دانه‌ری لاببرێت و ئاسانکاری بکرێت، ئاستی سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ ئێران به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و درێژه‌ی دا: ئاستی بازه‌رگانی نێوان هه‌ر دوو وڵات ۳۰ ملیار دۆلار دیاری کراوه‌ ئه‌ویش له‌ لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌کانی هه‌ر دوولا و ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین تاکوو ئه‌م ئاسته‌ به‌رزتر بکرێته‌وه‌.

News Code 20909

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =