لایەنگرێکی بەرجام دەبێتە نێردراوی تایبەتی دەوڵەتی ترامپ لە کاروباری ئێران

دەیلی وایر لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار هەواڵی داوە کە ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە دژی سیاسەتەکانی ترامپە لە بارەی ئێرانەوە بڕیارە وەکوو نێردراوی تایبەتی کاروباری ئێران بناسرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی وایر، یەکێک لە ڕاوێژکارانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە لە گەڵ ڕوانگەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ئێران دژایەتی هەیە بڕیارە وەکوو نێردراوی تایبەتی کاروباری ئێران بناسرێت.

دەیلی وایر بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە ئەو پرسە ڕاپۆرتی دا کە برایان هۆک کە ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسی پلانڕێژی سیاسیە بڕیارە بەم زووانە وەکوو نێردراوی تایبەتی کاروباری ئێران بناسرێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هۆک کە لە کاتی ڕێکس تەیلێرسۆن وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا هێنراوەتە وەزارەتی دەرەوە، لە ڕوانگەی لایەنگرانی ترامپەوە لە دژەکانی ڕوانگەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕەتوی کەمپەینی پڕوپاگەندەیی ساڵی ٢٠١٦ دێتە ئەژمار.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هۆک دژایەتی کردووە لە گەڵ کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و لەسەر ئەو باوەڕە بووە کە ئەبێ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕۆژاوا لە گەڵ ئێراب تۆزێک بگۆڕدرێت کە وا دیارە سیاسەتەکانی ئەو نیسبەت بە سیاسەتەکانی ترامپ سەبارەت بە ئێران تۆزێک هێورتر بێت.

News Code 20908

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =