تورکیا لە شەڕی ئابووری ئەمریکا نایدۆڕێنێت

دوابەدوای کەم بوونەوەی بایەخی لیری تورکیا لە بەرانبەر دۆلاری ئەمریکا، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌م شەڕه‌ ئابوورییە نایدۆڕێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە کاناڵی تی ئاڕ تی، بە هۆی کەم بوونەوەی بایەخی لیری تورکیا لە بەرانبەر دۆلاری ئەمریکا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماریتورکیا ڕایگەیاند کە تورکیا لەم شەڕی ئابوورییە نایدۆڕێنێت.

ئەو پێشتریش وتبووی: داوا لە خەڵک دەکەم خۆڕاگر بن و ئارامی دۆخەکە لە بەرچاو بگرن. ئێمە پێویستان بە واشنتۆن نییە، لەبیری مەکەن ئەگەر ئەوان دۆلاریان هەیە، ئێمەش خودامان هەیە.

ئەردۆغان جەختی کرد: ئێمە بە سەختی هەوڵ دەدەین بڕوانن ۱٦ ساڵ بەر لە ئێستا لە کوێ بووین و ئێستە لە کوێین و چ پێگەیەکمان هەیە.

شایانی باسە لەم دواییە و بە هۆی قەیرانی سیاسی لە نێوان ئەمریکا و تورکیا، وەزارەتی دارایی ئەمریکا وەزیری داد و وەزیری ناوخۆی تورکیای گەماڕۆ دا کە لە وڵامدا تورکیاش وەزیری داد و وەزیری ناوخۆی ئەمریکای گەماڕۆ دا.

News Code 20906

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =