پەیامی ڕۆحانی ئاراستەی ئەردۆغان کرا

مەحموود واعێزی نێردەی تایبەتیی سەرۆک کۆماری بۆ ئەنقەرە، شەوی ڕابردوو لە دیداری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیامی حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئاراستە کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری لە دیداری سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە دوا گۆڕانکارییەکانی هاوپەیوەند بە بەرجام، دەسپێکی گەمارۆگەلی نوێی ئەمریکا و هەڵوێستی ئێران لەوبارەیە دوا و جەختی لە ئیرادەی وڵاتەکەمان بۆ خۆڕاگری تا پەشیمان بوونەوەی ئەمریکا لە هەڵوێستەکانی کرد.

سەرۆک کۆماری تورکیاش وێرای ڕەزامەندی دەربڕینی بۆ پەیامی سەرۆک کۆماری ئێران، دیسان جەختی لە ئیرادەی تورکیا بۆ درێژەی هاوکارییەکانی لە گەڵ ئێران کردەوە و داکۆکی لە رێکارە هاوپەیوەندەکان بە چۆنیەتیی گەشەی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات کرد.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەدا هیوای خواست کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە گەڵ ڕۆحانی دیدار بکات.

News Code 20905

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =