گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران بێ ڕێزی بە ئیرادەی نێودەوڵەتییە

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە دیداری باڵوێزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند کە گەمارۆکانی سەر ئێران، بێ ڕێزی و سووکایەتی بە ئیرادەی نێودەوڵەتییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نووسینگەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە تاران، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق بە ئامادەبوون لە نووسینگەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، لە گەڵ سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ئەو ڕەوتە و ڕەوتی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکانی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.

گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچە، پەیوەندیی نێوان دوو وڵات، گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و پاشهاتەکانی لە سەر ناوچە لە گرینگترین تەورەکانی گفتوگۆی نێوان عەمار حەکیم و مەسجدی بوو.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لەو دیدارە وێرای ڕەخنە لە بەرزبوونەوەی تەنگەژهکان، ڕایگەیاند: گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بێ ڕێزی و سووکایەتی بە ئیرادەی نێودەوڵەتی، بەڵینەکان و ڕێککەوتننامە واژۆ کراوەکانە.

ناوبراو جەختی لە زەروورەتی بەهادان بە گفتوگۆکان بۆ تێپەڕبوون لە قەیرانەکان کرد و وتیشی: ئێمە دیسان لایەنەکان بۆ سەر میزی دانوستان و خۆبواردن لە زمانی هەڕەشە و گەمارۆدانی ئابووری، بانگهێشت دەکەین.  

عەمار حەکیم هەروەها تۆکمە پەیوەندییەکانی نێون دوو وڵاتی دراوسێی ئێران و عێراقی نرخاند و ڕاشیگەیاند: ئەو پەیوەندییە لە پێناو بەرژەوەندیی هاوبەشی دوو وڵاتە.

News Code 20903

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =