داڕشتنی نەخشە ڕێگای بازەرگانی ۳۰ ملیار دۆلاری نێوان تورکیا و ئێران

نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: سەرۆک کۆمارەکانی ئێران و تورکیا نەخشەڕێگایەکی تۆکمەیان بۆ گەیشتن بە ئامانجی بازەرگانی ۳۰ ملیار دۆلاری داڕشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مەحموود واعزی، نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئێڕان لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا دیداری کرد و سەبارەت بە پرسە جۆراوجۆرەکان بە تایەت ئابووری و ناوچەیی گفتوگۆیان کرد.

لەم دیدارەچاوش ئۆغڵوو بە ئەرینی وەسف کردنی سەردانی بەرپرسانی ئێران بۆ تورکیا، وتی: گەماڕۆکانی سەر ئێران دروست نین و لە هەر دەرفەتێکدا باسی دەکەین کە ئەم گوشارانە چەند دەتوانێت ئاشتی ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە. ئێمە ڕێز لە هەنگاوە مامناوەندیی و عاقڵانەکانی ئێران لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام دەگرین و هاوکاری تاران لەگەڵ ئەورووپا زۆر بایەخ دارە.

ئەو زیادی کرد: ئێمە بە ڕوونی وتوومانە کە گەماڕۆی یەکلایەنە لە دژی ئێران جێبەجێ ناکەین. گەماڕۆکانی ئەمریکاش لە دژی دوو وەزیری تورکیا بە سوودە و بڕوامان وایە کە کێشەکان دەبێت بە دیپلۆماسی چارەسەر بکرێت. بازەرگانەکانی ئێران لە دوای سەرمایەدانەری لە ئێرانن و دەبێت زیاتر پشتیوانیان بکرێت. بەهێز بوونی پەیوەندی نێوان تورکیا و ئێران دەبێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە.

لای خۆیەوە واعزیش لەم دیدارە وتی: جێگەی خۆشحاڵییە پەیوەندی نێوان هەر دوو وڵات لە هەر ڕووێکەوە لە بەرز بوونەوە دایە. سەرۆک کۆمارەکانی ئێران و تورکیا نەخشەڕێگایەکی تۆکمەیان بۆ گەیشتن بە ئامانجی بازەرگانی ۳۰ ملیار دۆلاری داڕشتووە.

ئەو ڕێزی لە بڕیاری ئازایانەی ئەردۆغان لە بەرانبەر ئەمریکا گرت و وتی: وڵاتانی ئەورووپایی سوورن لە سەر پێبەند بوون بە بەرجام و ڕێکاری بانکی و نەوتیان بە ئێما داوە. دۆخی ناوچەکە هەستیارە و خۆشحاڵین دانوستانی ئاستانە و سووچی کەریگەری هەبووە، دەبێت هەوڵەکانمان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی سووریا زیاتر بکەین.

سەرۆکی نووسنگەی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێمە بە‌ هاوکاری یەکتر دەتوانین هەنگاوی گرنگ بۆ سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکە هەڵبگرین.

ئەو زیادی کرد: پێشوازی دەکەین لە سەرمایەدانەری تورکیا لە ئێران دەبێت هەوڵ بدەین کێشە و ئاستەنگەکان چارەسەر بکرێت. ئاسان کردنەوەی ئاڵ و گۆڕی بانکی یارمەتی گەورەی بازەرگانەکانی هەر دوو لا دەدات.

News Code 20901

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =