بەشی کوردی ئاژانسی هەواڵی مێهر دەبێت پشتیوانی لێ بکرێت

بەڕێوەبەری ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان وتی: بەڕێوە بردنی بەشی کوردی ئاژانسی مێهر لە پارێزگای کوردستان بایەخی زۆری هەیە و دەبێت پشتیوانی بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەڕێوەبەری ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان بە هاوڕێی بەرپرسی مێدیایی و پەیوەندییە گشتییەکانی ئەم ئیدارەیە سەردانی ئاژانسی مێهر لە سنەی کرد و سپاسی هەوڵ و تێکۆشانی هەواڵنێرانی ئەم ئاژانسەی کرد.

جەلال قەلعەشاخانی لەم دیدارە وتی: ئێمە کێشە و گرفتمان زۆرە بەڕاستی، بەشێک لەم کێشانە لە پارێزگاکەی خۆمان چارەسەر دەکرێت و بەشێکیشی بە دەست بەرپرسانی ناوەندەوەیە کە دەبێت بەدوادا چوونی بۆ بکرێت.

ئەو زیادی کرد: بێ لایەن بوونی ئاژانسی مێهر لە بڵاو کردنەوەی هەواڵەکان شتێکی بەرچاوە. چۆنیەتی بڵاو کردنەوە هەواڵەکان لە بەشی فارسی و کوردی ئەم ئاژانسە پڕۆفشناڵ بوونی مێدیاکارەکانیان نیشان دەدات.

قەلعەشاخانی ئاماژەی دا: ئەوەی لە دەستمان بێت بۆ پشتیوانی لە بەشی کوردی مێهر ئەنجامی دەدەین و ئەم توانە نابێت لە پارێزگای کوردستان بسەندرێتەوە.

بەڕێوەبەری ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان جەختی کرد: لێکتێگەیشتنێکمان لەگەڵ بەشی مێدیای دەرەکی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد واژۆ کردووە کە کار و باری هەموو کاناڵە کوردییە دەرەکییەکان بە کوردستان بدرێت.

ئەو هەروەها وتی: بازاڕێکی باش بۆ بەرهەمی کوردی لە بەشە کوردنشینەکانی وڵاتانی دیکە هەیە کە دەکرێت ئاژانسی مێهر بەشی کوردییەکەی ئەرکی ناساندنی ئەم بەرهەمانە لە ئەستۆ بگرێت.

News Code 20900

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =