عەبادی نابێ لە گەڵ دوژمنی ئێران ڕێک کەوێت

مووسەوی لە کاردانەوە بە هەواڵی ڕاگەیاندنی هاوڕێی بەغدا بۆ گەمارۆکانی ئەمریکی لە دژی ئێران، ڕوو لە سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: رێگە نادەین عێراق ببێتە ویلایەتێکی ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی فەرمیی بەرخۆدانی ئیسلامی نۆجەبا لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان، کاردانەوەی توندی بە هاوڕیتی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەڵ گەمارۆکانی ئەمریکی لە دژی ئێران نیشان دا.

سەید هاشم مووسەوی ڕوو لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پرسیاری کرد: ئێمە گەلی عێراق لە کەیەوە بووینەتە بەشێک لە پڕۆژەی داسەپانەندی گەمارۆ لە دژی وڵاتانی دیکە؟ منداڵانی عێراق لە کەیەوە هاوبەشی ڕەوتی تیرۆریستیی ئەمریکی بوونە؟ بەرەیەک کە هەوڵی دەستێوەردان و دابەشکردنی وڵاتان، ستەمگەری لە دژی گەلان و بە تاڵان بردنی سروەتەکانیانە.

ناوبراو لە درێژەدا بیری هێنایەوە: گەلی بەخشەندەی عێراق نە تەنیا ماڵ، بەڵکوو گیانی خۆیان لە فەلەستین و سووریادا بەخت کردووە. ئێمە نە تەنیا و نە هیچ کاتێکی دیکە رێگە نادەین کە عێراق ببێتە ویلایەتێکی ئەمریکا و ئیرادەیان بە سەرماندا داسەپێنن.

ئەندامی باڵای بەرخۆدانی ئیسلامی نۆجەبا ڕاشیگەیاند: ئێمە بۆ پاوەجێی سەروەریی عێراق خوێنمان بەخشیوە و رێگە بە هیچ کەس نادەین دەستدرێژی بکاتە سەر سەربەخۆیمان.

مووسەوی بە پێداگری لەوەی کە عێراق نابێ لە بڕیاری یەک لایەنەی ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی ئێران بترسێت و وتیشی: ئەوە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش نییە کە لە بەرامبەریدا تەسلیم بین. دوو لە سێ جیهان لە ڕووسیا و چین-ەوە بگرە تا هیندستان، پاکستان و وڵاتانی دیکە لە پەنای ئێران.

ئاماژەی بەوەش دا: ئێرانی ئەوڕۆ بە تاوانی پاڵپشتیی ڕاستەقینە لە فەلەستین، عێراق، سووریا و تەواو وڵاتانی ئیسلامی هێرشی کراوەتە سەر. ئایا ئێران ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژ کراوە و پشتوێنەی تەقینەوەیی ناردە عێراق؟!

وتەبێژی فەرمی بەرخۆدانی ئیسلامی نۆجەبا لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ڕوو لە عەبادی جەختی کرد: دیار نییە چ کەسانێک ڕاوێژ بە تۆ دەدەن! مەگەر پاداشت و سزای چاکە هەر چاکە نییە کە بوویەتە هاوڕێی دوژمنانی ئێران؟! وەڵامی گەلی ئێران کە بە تەواو ماناوە هاتنە هانای ئێمە و یارمەتیان داین، چ دەدەیەوە؟ وەڵامی بنەماڵەی شەهیدان و ئارەقەی ڕەزمەندەکان چ دەدەیەوە؟!

شایانی باسە هەندێک میدیای عێراقی رۆژی ڕابردوو لە زمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایانگەیاندبوو کە بەغدا سەرەڕای باوەڕ و هەڵوێستی جیاوازی، ناچارە لە هاوڕێی کردنی گەمارۆگەلی دژە ئێرانیی واشنتۆن.

News Code 20899

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =