سوپای سووریا دوا هەنگاوەکانی شەڕی تیرۆریستان قورستر هەڵگرێت

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ڕایگەیاند: هیوادارین سوپای سووریا بتوانێ دوا هەنگاوەکانی شەڕ لە گەڵ تیرۆریستان قورستر و شلگێرانەتر لە ڕابردوو هەڵگرێت و خەڵکی سووریا لە داهاتوویەکی نزیکدا شایەدی دەرچوونی تیرۆریستان بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سوپا نیووز، سەردار محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداریی کۆماری ئیسلامی ئێران و سپەهبۆد عەلی ئەیووب وەزیری بەرگریی وڵاتی سووریا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا دوا گۆڕانکارییەکانی مەیدانی شەڕ و شکستە یەک لە دوای یەکەکانی تیرۆریستان لە سووریادا گفتوگۆیان کرد.

سەردار باقری لەو گفتوگۆیەدا وێرای پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی سوپای سووریا لە ناوچە جۆربەجۆرەکان بە تایبەت لە دەرعا و ناوچەگەلی باشووری ئەو وڵاتە، هیوای خواست کە سوپای ئەو وڵاتە بتوانێ دوا هەنگاوەکانی شەڕ لە گەڵ تیرۆریستان قورستر و شلگێرانەتر لە ڕابردوو هەڵگرێت و خەڵکی سووریا لە داهاتوویەکی نزیکدا شایەدی دەرچوونی تیرۆریستان و هێزە داگیرکەر و بیانییەکانی دیکە لە تەنف و رۆژهەڵاتی فورات بن.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری وێرای هیواخواستن بۆ گەڕانەوەی خەڵکی خۆڕاگری سووریا بۆ سەر شار و گوندەکانیان، جەختی لە زەروورەتی بنیاتنانەوە و ئاوەدان کردنەوەی بە پەلەی ناوچە ئازاد کراوەکان و لە سەر گرتنەوەی چالاکییە ئابوورییەکان لەو ناوچانە کرد.

سپەهبۆد عەلی ئەیووب وەزیری بەرگریی سووریاش لە بەرامبەردا وێرای ئاراستەکردنی سپاس و پێزانینی بۆ رێبەری باڵای شۆڕش، دەوڵەت، گەل و هێزی چەکداریی ئێران لە پاڵپشتی کردنی بەردەوام لە خەڵکی سووریا لە میانەی شەڕی درێژخایەنی ئەو وڵاتە لە دژی تیرۆریستان و هەڵوێستی دلێرانەی ئێران لەوبارەیە، ڕەزامەندیی خۆی بۆ ڕەوتی سەرکەوتووانەی سوپای ولاتەکەی لە مەیدانی شەڕ دەربڕی و هاوکات بانگهێشتی سەرلەشکەر باقری کرد کە سەردانی سووریا بکات.

News Code 20898

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =