چین پاڵپشتیی بازرگانی لە گەڵ ئێران دەکات

وەزارەتی دەرەوەی چین وێرای پاڵپشتی لە پەیوەندییە بازرگانییەکانی پەکەن – تاران، ئەو پەیوەندیانەی ڕوون و لە چوارچێوەی یاسادا وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، وەزارەتی دەرەوەی چین بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک جەختی کرد: پەیوەندییە بازرگانییەکانی پێکەن – تاران ڕوون و یاساییە.

ئەو هەڵوێستەی دەوڵەتی چین کاردانەوەیەکە بە پەیامی تویتەریی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە وتبووی هەر کەس لە گەڵ ئێران مامەڵە بکات، چیتر ناتوانێ لە گەڵ ئەمریکا مامەڵە بکات.

چین گەلی جار دەژایەتیی خۆی لە گەڵ داسەپانی گەمارۆ یەک لایەنەکان و پێداگریی هەندێک لە وڵاتان بۆ داسەپاندنی یاساگەلی خۆیان بە سەر وڵاتانی دیکە، دەربڕیوە.

News Code 20897

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =