دۆزینه‌وه‌ی ۹ گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ له‌ ڕه‌قه‌

لێژنه‌ی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ڕه‌قه‌ که‌ به‌رپرسی ئاوه‌دانی شاره‌ دوای ئازاد بوونی له‌ ده‌ستی داعشییه‌کانه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ۹ گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ له‌ دوای ئازاد بوونی شاره‌که‌ له‌ ده‌ستی داعشییه‌کان دۆزاوه‌ته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، لێژنه‌ی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌قه‌ ڕایگه‌یاند که‌ له‌ دوای ئازادی شاری ڕه‌قه‌ تاکوو ئێسته‌ ۹۰۰ ته‌رمی خه‌ڵکی سڤیلیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ ده‌ستی داعش کوژراون و له‌ گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ نێژراون. ئه‌م ته‌رمانه‌ له‌ ۹ گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ له‌ ڕه‌قه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ کاتی ئازاد کردنی ڕه‌قه‌ له‌ ده‌ستی داعشییه‌کان، ئه‌ندامانی داعش ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی له‌ شاره‌ ڕایان ده‌کرد، ده‌کوشت و له‌ گۆڕ ده‌خست.

لێژنه‌ی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌قه‌ گرووپێکی تایبه‌تی بۆ دۆزینه‌وه‌ و پشکینی گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌کانی تیرۆریسته‌کانی داعش پێکهێناوه‌ و تاکوو ئێسته‌ زیاتر له‌ ۹۰۰ ته‌رمیان تێدا دۆزیوه‌ته‌وه‌.

تیرۆریسته‌کانی داعش له یاریگای ڕه‌شیدی شاری ڕه‌قه‌ بۆ گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ سوودیان بردووه‌ و تاکوو ئێسته‌ ته‌نیا له‌م شوێنه‌ ۶۰۰ ته‌رم دۆزراوه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ زۆربه‌ی ته‌رمه‌کان هین ژن و منداڵانی ناوچه‌که‌ن و ڕوون نییه‌ که‌ کێن و له‌ چ بنه‌ماڵه‌یه‌کین.

News Code 20896

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =