تاقمێک لە بەرێوەبەرانی وەزارەتی کارەبای عێراق لە کار دوورخرانەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ فەرمانی لە کار کشانەوەی تاقمێک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەتی کارەبای ئەو وڵاتەی دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "السومریه نیوز"، نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بە پێی فەرمانی سەرۆک وەزیران سەبارەت بە هەموار کردن و چاکسازی لە وەزارەتی کارەبا و داڕشتنەوەی پێکهاتەکەی بە چەشنێک کە لە خزمەتی بەرژەوەندیی وڵات و خەڵک و دابین کردنی کارەبا بۆ هاووڵاتیان بێت. ئەمڕۆ کۆمەڵێک فەرمان لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە دەرکرا و بە پێی ئەو فەرمانە تاقمێک لە بەڕێوەبەرانی گشتی لە کۆمەڵەی ئیدارە و ڕێکخراوەکانی سەر بە وەزارەتی کارەبا لە کار دەرکران.  

ئەو نووسینگەیە ڕاشیگەیاند کە ئیدارە و ڕێکخراوەکانی سەر بە وەزارەتی کارەبا بریتین لە ئیدارەی سەرمایەدانەری، گرێبەستەکان، دابەشکاریی کارەبای بەغدا و کەرتی ئیداری. هەروەها گۆڕانکاریگەلێک لە ئیدارەگەلی یاسایی، چاودێری و هتدیش بەڕێوەیە.

عەبادی پێشتر فەرمانی لە کار کشاندنەوەی "قاسم فەهداوی" وەزیری کارەبای عێراقی دەرکرد و هۆکارەکەشی نالەباریی دۆخی خزمەتگەیاندنی کەرتی کارەبا ڕاگەیاند.

News Code 20895

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =