نوقم بوونی بەلەمی کۆچبەران لە ئاوەکانی تورکیا ٩ قوربانی لێکەوتەوە

نوقم بوونی بەلەمی کۆچبەران لە ئاوەکانی شارستانی کوش ئاداسی هەڵکەوتوو لە پارێزگای ئایدینی تورکیا ٩ کەسی کوشت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، هێزەکانی گاردی کەنارەکانی تورکیا پاش وەرگرتنی ڕاپۆرتی نوقم بوونی بەلەمی کۆچبەران لە ئاوەکانی شارستانی کوش ئاداش هەڵکەوتوو لە پارێزگای ئایدین ئۆپراسیۆنی ڕزگار کردنیان دەست پێکرد.

بە پێی گەمانەکان پێش بینی دەکرێت لە ئەو بەلەمەدا نزیک بە ٢٠ کۆچبەر هەبوون کە تا ئێستا ٩ کەس لەوانە ژن و منداڵ گیانی خۆیان لە دەست دا و ٤ کەسیش ڕزگاریان بووە.

ئەگەری بەرز بوونەوەی ڕێژەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە هەیە.

ئۆپراسیۆنی فریا کەوتن و ڕزگار کردنی هێزەکانی گاردی کەنارەکانی تورکیا درێژەی هەیە.

News Code 20889

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =