هاوپه‌یمانی حزبوڵای عێراق له‌گه‌ڵ ئێران له‌ به‌رانبه‌ر گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا

یه‌کینه‌کانی حزبوڵای عێراق پشتیوانی له‌ ئێران کرد و ڕایگه‌یاند که‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا سته‌مکارانه‌یه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، یه‌کینه‌کانی حزبوڵای عێراق به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک پشتیوانی له‌ ئێران کرد و ڕایگه‌یاند که‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران سته‌مکارانه‌یه‌.

ئه‌م گرووپه‌ عێراقییه‌ جه‌ختی کرد: کاتێک گرووپی داعش ناوچه‌یه‌کی به‌ربڵاوی له‌ عێراق داگیر کردبوو، ئێران له‌ ته‌نیشت ئه‌م وڵاته‌ وه‌ستابوو.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ کراوه‌ که‌ گه‌ماڕۆکانی دژ به‌ ئێران له‌ ئه‌مریکا نیشان ده‌دات که‌ زایۆنییه‌کان و دۆلاره‌کانی عه‌ره‌بستان به‌ سه‌ر دۆناڵد ترامپدا حوکم ده‌که‌ن.

له‌م کۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ هاتووه‌: جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی عێراق یه‌کڕیز له‌ ته‌نیشت برا ئێرانییه‌کانی خۆیان ڕاوه‌ستاون.

News Code 20887

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =