بازه‌رگانی ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ ئێران درێژه‌ی هه‌یه‌/گه‌ماڕۆکانی ئێران یه‌کلانه‌یه‌

وه‌زیری وزه‌ی تورکیا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران وتی: بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئێران درێژه‌ی هه‌یه‌ و گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران یه‌کلانه‌یه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فاتێح دۆنمز، وه‌زیری وزه‌ و سامانی سروشتی تورکیا له‌ گفتۆگۆ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌م وڵاته‌ جه‌ختی کرد که‌ بازه‌رگانی وزه‌ له‌ نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و تاران ته‌واو یاساییه‌. به‌ پێی ڕێککه‌وتنه‌که‌ بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئێران درێژه‌ی هه‌یه‌.

وه‌زیری وزه‌ له‌ درێژه‌دا جه‌ختی کرد: تورکیا ساڵانه‌ ۹.۵ ملیار مه‌تری چوارگۆشه‌ گازی سروشتی له‌ ئێران ده‌کڕێت، نامانه‌وێت خه‌ڵکی وڵاته‌که‌مان له‌ سه‌رما و تاریکی و بێ گاز و کاره‌با بژین. که‌واته‌ به‌ پێی ڕێککه‌وتنه‌کان بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئێران درێژه‌ی ده‌بێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: گه‌ره‌نتی کردنی وزه‌ شتێکی یه‌کجار گرنگه‌، په‌یوه‌ندی بازه‌رگانی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به‌ هاورده‌ کردنی نه‌وت و گاز مێژووی کۆنی هه‌یه‌. ئێمه‌ ڕێککه‌وتنێکی درێژخایه‌نمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌ که‌ تاکوو ۲۰۲۶ درێژه‌ی هه‌یه‌.

فاتح دۆنمز ڕاشیگه‌یاند: گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران یه‌کلایه‌نه‌یه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌ورووپاییه‌کانیش خۆشحاڵ نین. ئێمه‌ کارێکی یاسایی ده‌که‌ین که‌ بۆ دابین کردنی وزه‌ یه‌کجار گرنگه‌. ئێمه‌ مافی دراوسێیمان هه‌یه‌ و ساڵانێکی زۆره‌ بازه‌رگانی ده‌که‌ین، ده‌بێت له‌م سۆنگه‌وه‌ له‌م کاره‌ بڕوانین.

News Code 20886

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =