دیسانەوە چەکی ئیسرائیلی لە سووریا دۆزرایەوە

هێزەکانی سوپای سووریا جارێکی تر لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی پاک کردنەوەی ئەو ناوچانە کە پێشتر لە کۆنترۆڵی گرووپە تیرۆریستییەکان بوو چەکی ئیسرائیلیان دۆزیەوە و دەستیان بە سەردا گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، تەلەفیزیۆنی سووریا ڕاپۆرتی دا کە لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە بۆ پاک کردنەوەی ناوچەی حەولە هەڵکەوتوو لە دەڤەری باکووری حومس ژمارەیەک چەکی ئیسرائیلی دۆزرایەوە و دەستی بە سەردا گیرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ڕەوتی ئەو ئۆپراسیۆنە، هوماری چەک و جیهازاتی سەربازیی گرووپە چەکدارەکان لە دەڤەری باکووری حومس لەوانە بۆمبی ئیسراییلی و مووشەکی دووشیان دۆزیەوە و دەستیان بە سەردا گرت.

ئەمە یەکەم جار نییە کە لە سووریا و شارە جیاوازەکان لەوانە لە ناوچە جیاوازەکانی دەیرەزوور چەکی رژێمی زایۆنی دەدۆزرێتەوە کە ئەو پرسە بێژەی هاوڕیی و پاڵپشتی سەربازی ئەو ڕژێمە لە گرووپە تیرۆریستییەکانە لە سووریا.

News Code 20885

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =