کێشەیەک نییە کە نەتوانین لە گەڵ ئەمریکا چارەسەری بکەین

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بە پێوەندییە ستراتیژیکەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند کە دوو وڵات کێشەیەکیان نییە کە نەتوانن چارەسەری بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مانیتۆر، لە سەروبەندی دیداری بەرپرسانی وڵاتی تورکیا و ئەمریکا سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییانەی نێوان دوو وڵاتەکە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند ئەنقەرە و واشنتۆن بە پێی پێوەندی ستراتیژیکی خۆی کێشەیەکی نییە کە نەتوانیت چارەسەری بکات.

ئەردۆغان لە حاڵێکدا ئاماژەی کردە سەر پێوەندییە ستراتیژیکەکانی تورکیا و ئەمریکا و ئاسان بوونی چارەسەری کێشەکانی نێوان دوو لایەنەکە کە لانیکەم لە یەک هەفتەی دواییدا بەرپرسانی دوو وڵاتەکە بە توندی شەڕە قسەیان هەبووە.

گەمارۆدانی وەزیرانی داد و ناوخۆ و پرسی کڕینی فڕۆکەی ئێس ٤٠٠ لە رووسیا و هەڕەشەی ئەمریکا بۆ ڕادەست نەکردنی شەڕکەری ئێف ٣٥ بە تورکیا و دەستگیر کردنی قەشەی ئەمریکی لە تورکیا بووەتە هۆی شەڕە قسەی نێوان دەوڵەتی تورکیا و ئەمریکا.

News Code 20873

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =