پێشانگای کۆتایی داعشییەک لە سنە کرایه‌وه‌

پێشانگای بەرهەمی کاریکاتێریستەکانی ۶٤ وڵاتی جیهان لە ژێر ناوی کۆتایی داعشییەک لە گەلەری سوورەی سینەما بەهمەنی سنە بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، پێشانگای بەرهەمی کاریکاتێریستەکارانی ۶٤ وڵاتی جیهان لە ژێر ناوی کۆتایی داعشییەک لە گەلەری سوورەی سینەما بەهمەنی سنە کرایەوە.

ساڵی ڕابروو کێبەرکێی نێونەتەوەی کۆتایی داعشییەک بە بەشداری ٨۷۰ هونەرمەند لە ٦٤ وڵاتی جیهان بە پشتیوانی ناوەندی هونەرە جوانەکانی حەوزەی هونەری ئێران بەڕێوە چوو کە تێدا ۲۱۲۰ کاریکاتێر پێکەوە کێبەرکێیان کرد.

لەم پێشانگایە دوو بەرهەمی هونەرمەندانی کوردیش بەشداریان کرد، وەحید ڕەحیمی لە قوروە و ئازاد محەمەدی لە سنە چوونە بەشی کۆتایی فستیڤاڵەکە.

بەرهەمە هەڵبژێردراوەکانی ئەم پێشاگایە بۆ قۆناغی کۆتایی کە ۳٥ کاریکاتێر لە ۳٥ هونەرمەندی جیهانییە لەگەڵ بەرهەمی دوو هونەرمەندی کورد لە گەلەری سوورەی شاری سنە نمایش دەرکێت.

شایانی باسە کە ئەم پێشانگایە لە ۱٦ گەلاوێژەوە دەستی پێ کردووە و تاکوو ۲۰ی گەلاوێژ درێژەی دەبێت.

News Code 20870

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =