یەکێتی دەیەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوا بخرێت

لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت: ئەگەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت و لەگەڵ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بکرێت، پێمان باشتردەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەلا بەختیار لە وتەیەکیدا لە بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبەکەی لە سلێمانی وتی: "یەکێتی خۆی بۆ ھەڵبژاردن ئامادەکردووە، کاندیدەکانمان و سەرۆکی لیستمان دەستنیشانکردووە، بەڵام لەکاتێکدا پابەند دەبین بەوەی ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت.

دەشڵێت:" لەگەڵ ئەوەشدا لەبەر دۆخی سیاسی عیراق و مەترسییەکانی ناوچەکە، ئەگەر ھەڵبژاردن دوابخرایە پێمان باشتردەبوو".

بە وتەی مەلا بەختیار ئەم هەڵوێستەی یەکێتی لەوەوە سەرچاوەیگرتووە مەترسییان ھەیە لە ٣٠ی ئەیلولدا نەتوانن وەکو پێویست پرۆسەکە سەربخەن.

هەروەها بە ناڕاستەوخۆ ڕەخنەی لەو حزبانە گرت کە بە وتەی خۆی لەناو حزبدا بە جۆرێک قسەدەکەن و لە دەرەوەی بارەگاکانیشیان بە جۆرێکی ترە و دوڕووانە مامەڵە دەکەن.

سەبارەت بە پرۆژەی هاوبەشی یەکێتی و پارتیش وتی: لەگەڵ پارتی بە ئارامی مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێستای عێراق دەکەن، ئەمڕۆ یان سبەی پرۆژەی ھاوبەشی یەکێتیی و پارتی کۆتایی پێدێت و وەفدی ھاوبەشی هەردوولا پرۆژەکە دەبەنە بەغدا.

News Code 20868

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =