سیاسه‌تی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ئێران ڕوون نییه‌

ڕیچارد کزلاریچ پێیوایە سیاسه‌تی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ئێران ڕوون نییه‌ چون له‌ لایه‌که‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات و له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ پێشنیاری دانوستانی بێ مه‌رج به‌ تاران ده‌دات.

ئاژانسی مێهر - به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - فاتمه‌ مه‌حه‌مدی پوور: سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ وه‌ته‌ی هاتووه‌ سه‌ر کار کاری سه‌یر و سرنج ڕاکێش ده‌کات، له‌ ڕووی ناوخۆییه‌وه‌ ئه‌نجامانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی زوو به‌ زوو ده‌گۆڕێت و ده‌ریان ده‌کات و یه‌کێکی دیکه‌ ده‌خاته‌ جێگه‌یان. له‌ ڕووی نێونه‌ته‌وه‌یش ترامپ زوو به‌ زوو له‌ په‌یمان و ڕێککه‌وتنه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌کشێته‌وه‌.

ترامپ حه‌زی زۆری له‌ کشانه‌وه‌ له‌ ڕێککه‌وتنه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌یه‌. وه‌ک کشانه‌وه‌ له‌ ڕێککه‌وتنی ژینگه‌ی پاریس، یان کشانه‌وه‌ له‌ یۆنسکۆ و ڕێکخراوی چاودێڕی په‌نابه‌رانی جیهان. 

هه‌روه‌ها ترامپ پێبه‌ند نه‌بووه‌ به‌ په‌یمانی که‌م کردنه‌وه‌ی چه‌کی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ڕووسیا، ئه‌و له‌گه‌ڵ کاناداش له‌ په‌یمانی نه‌فتا کشایه‌وه‌. سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ۳ مانگی به‌ر له‌ ئێستاش له‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ئێران کشایه‌وه‌. به‌ڕاستی هۆکاری ئه‌م کارانه‌ی ترامپ چییه‌؟

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر ڕیچارد کوزلاریچ، مامۆستای زانکۆی ڤۆرج میسۆنی ئه‌مریکا و باڵوێزی واشنتۆن له‌ ساڵی ۱۹۹۴ له‌ ئازه‌ربایجانی ڕووسیا گفتوگۆیه‌کمان ئه‌نجام داوه‌ که‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت:

* زۆر که‌س لای وایه‌ که‌ هاوپه‌یمانییه‌کانی دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌م سواوه‌ و چی دیکه‌ ئه‌مریکاش ئاماده‌ نییه‌ وه‌ک ڕابردوو باجی هاوپه‌یمانی وه‌ک ناتۆ بدات، بۆیه‌ ترامپ له‌م ڕێککه‌وتنه‌ جیهانیانه‌ ده‌کشێته‌وه‌، ئێوه‌ چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه‌؟

ده‌وڵه‌تی ترامپ له‌ دوای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ به‌ پێی په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ له‌ جێگه‌ی په‌یوه‌ندی چه‌ند قۆڵی وه‌ک ناتۆ و ڕێکخراوی بازه‌رگانی.

ئه‌م ڕوانگه‌یه‌ به‌ نیسبه‌ت دۆست و دوژمن یه‌کسانه‌. ترامپ زیاتر حه‌زی له‌وه‌یه‌ که‌ په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ بکاته‌ شه‌خسی وه‌ک چۆن له‌ سه‌نگاپوور و هێلێنسکی دیمان. ئه‌و لای وایه‌ که‌ بازه‌رگانێکی پله‌ یه‌که‌ و ده‌توانێت په‌یوه‌ندییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌ بڕێک ڕێککه‌وتن ڕابگرێت.

که‌واته‌ به‌ پێی لێدوانه‌کانی ئه‌و ڕێککه‌وتنی چه‌ند قۆڵی وه‌ک نه‌فتا هه‌ڵه‌یه‌، چون ناچارن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان سازشت بکه‌ن. من لام وایه‌ که‌ ترامپ هیچ تێچووی ناتۆ بۆ گرنگه‌، به‌ڵام زیاتر له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ هاوپه‌یمانی باشتر و یه‌که‌ یه‌که‌ بدۆزێته‌وه‌.

* ترامپ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ و جی ۷ ئاماده‌ بوو، به‌ڵام هێرشی کرده‌ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌کانی واشنتۆن. به‌ڵام بۆچی ئه‌و به‌ ڕوانگه‌یه‌کی سازشت کردن ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ کۆریای باکوور و ڕووسیا ڕێکبکه‌وێت؟

من له‌ ئێستا ئێران به‌ کۆریا و ڕووسیاش زیاد ده‌که‌م. ترامپ لای وایه‌ ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌رکه‌سێک ڕێکبکه‌وێت. به‌ڕێوه‌ چوونی کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژان کلود یۆنکه‌ر، سه‌رۆکی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌ به‌رچاو بگرن، تاکوو دوێنێ ئه‌ورووپا دوژمن بوو. له‌ ئێستادا په‌یوه‌ندی گه‌رم له‌ نێوان ترامپ و ئه‌ورووپا هه‌یه‌.

ئه‌م شتانه‌ زۆر زوو ده‌توانێت بگۆڕدرێت، چون په‌یوه‌ندی شه‌خسین. هه‌روه‌ها دوای دیدار له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌کان ئێمه‌ پێویستمان به‌ پلانی ده‌قێق و تۆکمه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و شته‌ی من ده‌توانم بیڵێم ئه‌وه‌یه‌: چاوه‌ڕوانی ڕووداوی سه‌ر و سرنج ڕاکێش بن.

* کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی گۆڕدراوه‌، ئه‌مریکا له‌ سه‌ر ڕێچکه‌ی پێشووی خۆی نییه‌، چین هه‌وڵ ده‌دات له‌ ڕێگه‌ی جاده‌ی هه‌ورێشم هه‌ژموونی خۆی به‌ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤیندا بسه‌پێنێت، ڕاتان له‌ سه‌ر ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ چییه‌؟

من خۆشحاڵم که‌ ئێوه‌ ئاماژه‌تان به‌ جاده‌ی هه‌ورێشمی چین کرد. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ زۆر گەورە و سرنج ڕاکێشه‌ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ چین له‌ جێگه‌ی ڕۆژئاوا ده‌بینن که‌ ده‌توانێت یارمه‌تی ئابووریان بدات.

ئه‌وه‌ی که‌ ئایا چین بتوانێت ئه‌م دۆخه‌ له‌ داهاتوودا ڕابگرێت، سرنج ڕاکێشه‌. له‌ ئێستادا وڵاتانێک له‌ ئه‌فریقا و ئاسیای باشووری هه‌ن که‌ له‌ ژێر وامه‌ قورسه‌کانی چین دان و ته‌نانه‌ت وانی زیاتریشیان وه‌رگرتووه‌ و بۆیان نادرێته‌وه‌. له‌ جێگه‌ی ئه‌مه‌ داوای هاوکاریان لێ ده‌کات.

* بڕێک شاره‌زای وه‌ک جان مرشایمر له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ که‌ گرنگ ترین شتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ترامپ، چوون به‌ره‌و هاوته‌ریبی ده‌ره‌کی، که‌م کردنه‌وه‌ی هێزه‌کان و به‌رز کردنه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران. ئایا ئه‌مه‌ دروسته‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا هێزه‌کانی له‌ ناوچه‌که‌ که‌م بکاته‌وه‌ چۆن ڕووبه‌ڕووی ئێران له‌ ناوچه‌که‌ ده‌بێت؟

من له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که‌ سیاسه‌تی ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر به‌ ئێران ڕوون نییه‌. ئه‌مریکا له‌ لایه‌که‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات و له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ باسی دانوستانی بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئێران ده‌کات. بابه‌تی گرنگ له‌گه‌ڵ ئێران پرسی ناڤۆکییه‌. ترامپ له‌ ڕێککه‌وتنه‌ پێشووه‌که‌ کشایه‌وه‌ چون لای وایه‌ که‌ له‌گه‌ڵ ئێران به‌ دوو قۆڵی ده‌توانێت ڕێککه‌وتنێکی باشتر له‌ به‌رجام ئه‌نجام بدات.

* ترامپ ئه‌ورووپای به‌ دوژمن ناو برد، دۆناڵد تاسک، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا وتی پووتین و ترامپ سیستم و نه‌زمی جیهانی تێک نه‌ده‌ن، ئایا به‌ڕاستی ترامپ و پووتین له‌ دوای شێواندنی نه‌زمی جیهانین، ئه‌گه‌ر وایه‌ چۆنه‌؟

له‌مباره‌وه‌ به‌ پێی کاردانه‌وه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی هێلنسکی به‌ ئه‌مریکا، من لام وانییه‌ که‌ ڕێککه‌وتنێک له‌ نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌ سیستمی و نه‌زمی نوێی جیهانی دروست ببووبێت.

News Code 20866

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =