پەیوەندی ئابووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران لە چوارچێوەی عێراقدایە

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سه‌باره‌ت به‌ مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران دوای سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابووری له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ له‌سه‌ر ئێران، پەیڕەوی دەوڵەتی عێراقین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ چەندین پرسی گرینگی عێراق و هەرێم باسیشی لە پێشوه‌چوونه‌كانی په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری کرد.

نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد: "بێگومان په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ دوای ڕووداوه‌كانی ساڵی پار گه‌ڕاوه‌ته‌ دۆخی جارانی خۆی."

وتیشی: دواسه‌فه‌رم بۆ توركیا بووه‌ و به‌شدار بووم له‌ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنی سه‌رۆكی كۆماری توركیا. په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه‌ ئاسایین و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ده‌كه‌م له‌ ئاینده‌دا دیسان سه‌ردانی توركیا بكه‌م، هه‌رچه‌ند تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌، به‌ڵام بێگومان ئه‌و سه‌فه‌ره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

سەرۆک وەزیرانی هەرێم  هەروەها ڕایگەیاند: "هه‌رده‌م خوازیاری ئه‌وه‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی دراوسێ په‌یوه‌ندییه‌كی باش و دۆستانه‌ و برایانه‌ بێت و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا‌ و له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا هه‌نگاوه‌كانمان به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببه‌ین".

سه‌باره‌ت به‌ مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران دوای سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابووری له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ له‌سه‌ر ئێران، نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد: "تا ئێستا بۆ ئێمه‌ ڕوون نییه‌ و من پێموایه‌ بۆ خۆشیان هێشتا ڕوون نییه‌، به‌ڵام بێگومان هه‌نگاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی عێراقدا ده‌بێت و عێراق ئه‌و پابه‌ندبوونه‌ی كه‌ سه‌باره‌ت به‌و گه‌مارۆیانه‌ ده‌یبێت، هه‌رێمی كوردستانیش له ‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پابه‌ندییانه‌ی عێراقدا هه‌نگاو ده‌نێت."

جەختیشی کرد: " ئێمه‌ داوامان له‌ ئه‌مه‌ریكا كردووه‌ و له‌گه‌ڵ به‌غداش قسه‌مان كردووه‌ و ده‌مانه‌وێت به‌رچاوڕوونیی زیاترمان بده‌نێ، داوامان كردووه‌ شاندێكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ئێمه‌ بكات و بۆمان ڕوون بكاته‌وه‌ چ شتێكه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌نجام بدرێت یان چ شتێكه‌ كه‌ نابێت ئه‌نجام بدرێت، ئێمه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ین، به‌ڵام بێگومان هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی عێراقدا هه‌نگاو ده‌نێت."

ده‌رباره‌ی دواپێشهاته‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دواسه‌ردانی خۆی بۆ به‌غدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند "دواسه‌ردانم بۆ به‌غدا له ‌چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌دا بوو كه‌ له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشمان هه‌بوو و زیاتر بۆ ئه‌و پرسانه‌ بوو كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و به‌غداوه‌ هه‌یه. "

News Code 20865

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =