هاتوچووی ده‌ریایی سووریا و تورکیا پەرە دەسێنێت

به‌ تێپه‌ڕ بوونی یه‌که‌مین که‌شتی سووری له‌ ته‌نگه‌ڵانی بۆسفۆری تورکیا، ئاڵ و گۆڕی بازه‌رگانی و په‌یوه‌ندی ده‌ریایی نێوان هه‌ر دوو وڵات تۆکمەتر دەبێتەوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، که‌شتییه‌کی سووری بۆ یه‌که‌مین جار له‌ میانه‌ی ساڵانی ڕابردوو له‌ ته‌نگه‌ڵانی بۆسفۆری تورکیا تێپه‌ڕی. ته‌نگه‌ڵانی بۆسفۆر ڕێچکه‌یه‌کی ئاوی تورکیایه‌ که‌ ده‌ریای ڕه‌ش و ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕ پێکه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

به‌ پێی لێدوانی شاره‌زایانی سیاسی پێش بینی ده‌کرێت که‌ په‌یوه‌ندی هاتوچووی ده‌ریایی نێوان سووریا و تورکیا جارێکی دیکه‌ ده‌ست پێ بکاته‌وه‌.

کۆمپانیایه‌کی ده‌ریایی سووریاش کاری پێویستی بۆ سوود بردن له‌ هێڵی تڕانزیتی ده‌ریایی نوێی له‌ ڕێگه‌ی تورکیاوه‌ ئه‌نجام داوه‌. وه‌ک دیاره‌ به‌ داکشانی قه‌یرانی سووریا و کۆتایی هاتن به‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان، په‌یوه‌ندی ئابووری سووریا له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان گیانێکی تازه‌ی گرتووه‌.

News Code 20864

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =