دیسان نرخی نه‌وت به‌ هۆی گه‌ماڕۆدانی ئێران به‌رز بووه‌وه‌

به‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی نیگه‌رانی بازاڕه‌کانی جیهان له‌ گه‌ماڕۆی نه‌وتی ئێران که‌ ده‌بێته‌ هۆی که‌م بوونی نه‌وت، نرخی نه‌وت جارێکی دیکه‌ زیادی کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، پێش کڕینی هه‌ر به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی ۹۰ سێنتی به‌ ۷۴.۶۵ دۆلار گه‌یشت. دوێنێ ئه‌م نرخه‌ تاکوو ۷۴.۹۰ دۆلاریش به‌رز ببوه‌وه‌.

پێش کڕینی هه‌ر به‌رمیل نه‌وتی خاوی قورسی تێگزاسی ئه‌مریکا به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی ۱۶ سێنتی به‌ ۶۹.۱۷ دۆلار گه‌یشت. دوێنێ ئه‌م نرخه‌ش تاکوو ۶۹.۸۳ دۆلاریش به‌رز ببوه‌وه‌.

له‌ ته‌نیشت کێشه‌ سیاسی و ژئۆپۆلیتیکییه‌کان که‌ ده‌توانێت کاریگه‌ری به‌ سه‌ر به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی ئێراندا هه‌بێت، سه‌رمایه‌داره‌کان به‌ وردی سه‌یری هوماری نه‌وتی ئه‌مریکا ده‌که‌ن که‌ به‌ پێی هه‌واڵێکی ڕۆیترز ئه‌م حه‌فته‌یه‌ ۳.۳ ملیۆن به‌رمیل که‌م ده‌کات.

به‌ڵام دوای کۆتایی هاتن به‌ بازاڕی جیهانیی نه‌وت، ناوه‌ندێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی دا که‌ له‌ دوو حه‌فته‌ی داهاتوودا هوماری نه‌وتی ئه‌مریکا نزیک به‌ ۶ ملیۆن به‌رمیلیش که‌م ده‌کات که‌ کاریگه‌ری زۆری به‌ سه‌ر بازاڕه‌کانه‌وه‌ ده‌بێت.

News Code 20863

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =