سوپای عێراق هێرشی تیرۆریستەکانی داعشی پووچەڵ کردەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی عێراق ڕایگەیاند کە هێزەکانی لەشکری شەشەمی سوپای عێراق لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ئەمڕۆ لە گەڵ هێرشی تیرۆریستەکانی داعش بۆ سەر باکووری بەغدا ڕووبەروو بووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانس هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی عێراقی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە سوپای ئەو وڵاتە توانیویە هێرشی تیرۆریستەکانی داعشی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان لە باکووری بەغدا پووچەڵ بکاتەوە.

بە پێی ئەو هەواڵە تیرۆریستەکانی داعش لە یەکەم کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ئەمڕۆ هێرشی کردە سەر دەکەڵەکانی کارەبا لە ناوچەی بەحیرات لە شاری تارمیە لە باکووری بەغدا.

بەم شێوەیە گرووپەکانی سێهەم و چوارەمی لەشکری شەشەمی عێراق لە گەڵ تیرۆریستەکانی ئەو ناوچە بەرەبەرەکانێیان کرد و توانیان ئەو هێرشە پووچەڵ بکەنەوە.

News Code 20860

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =