AP ١٣٩٤ ڕێبەندان ٣٠ ٠٧:٣٩

کتێبی "کورد لە نێوان شەڕی ئێران و عێراق" لە چاپ درا

کتێبی "کورد لە نێوان شەڕی ئێران و عێراق" لە چاپ درا

کورده‌کان لە نێوان شەڕی و ئێران و عێراق ڕۆڵی یەکجار زۆریان هەبووە و کتێبی "کورد لە نێوان شەڕی ئێران و عێراق" لە نووسینی ئەردەشیر پەشەنگ تیشک دەخاتە سەر ئەم بابەتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، پێگەی کورد بە گشتی و بە تایبەت هەرێمی کوردستانی ئێستا بە جۆرێک لە دایکبووی ئەو ڕووداوانەیە کە دواجار بە هۆی شەڕی ئێران و عێراقەوە هاتنە دی، ئەگەرچی هەموو جیهان دژی ئێرانی ئەو کات بوون و پشتی سەدامیان دەگرت، بەڵام کوردی عێراق توانی باشترین جەمسەرگیری لەگەڵ ئێرانییەکان دروست بکات و لەگەڵ براوە بوونی ئێران، ئەوانیش بوونە براوەی ساحەکە و دواجار ئێران یەکەم وڵاتی نەک هەر ناوچەکە کە هەموو جیهانیش بوو دانی بەسەر قەوارەیەکی سیاسی تازە لە دایک بوو بەناوی هەرێمی کوردستاندا نا.

کتێبی "کورد لە نێوان شەڕی ئێران و عێراق" لە نووسینی ئەردەشیر پەشەنگ هەوڵێکی زانستی شلگێرانەیە تاکوو بە وردی بەدوادا چوون بۆ ئەم بابەتە بکات و خوێندنەوەیەکی درووستی بۆ کورد لە نێوان شەڕی ئیران و عێراقدا هەبێت.

ئەم کتێبە لە ٦ بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم خوێندنەوەیەک بۆ ئەو سەرچاوە زانستییانەیە کە نووسەر هەوڵی داوە تاکوو لە ڕێگەی ئەو تێزانەوە خوێندنەوە بۆ ڕووداوەکان بکات.

بەشی دووهەم ئاماژە دەکات بەوەی کە چۆن کوردستان دواجار بووە چوار بەش و بە تەواوی لە ئێران داپچڕان و هەر ئەم داپچڕانەش یەکەمین بزووتنەوەی ناسیۆناڵیستی کوردی لە کوردستانی تورکیا لە دژی عوسمانییەکان بە دی هێنا.

بەشێ سێهەم، خوێندنەوەیەکی ورد و مەیدانییە لە سەرهەڵدان تاکوو کوژانەوەی بزووتنەوەکانی کوردستانی عێراق لە ١٩١٩وە تا ١٩٧٩ی زاینی.

بەشی چوارەم خوێندنەوەی ئامانجەکانی ئێران و کوردەکانە لە هاوپەیمانی یەکتر لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە، واتا چی بووە هۆی ئەوەی بەم جۆرە بەرژەوەندییەکی قووڵ و وەها دوور خایەن لە نێوان هەر دوو لا سەری هەڵدا و تاکوو ئەمڕۆش بەردەوامی هەیە.

لە بەشی شەشم دا نووسەر بە خوێندنەوەی یەک بە یەکی ڕووداوەکانی نێوان شەڕی ئێران و عێراق نیشانی دەدات کە چۆن کورد و ئێرانییەکان بوونە هاوپەیمانێکی نوێ لە ناوچەکەدا.

لە بەشی شەشمی کتێبەکە ئەدەشیر پەشەنگ، نووسەری ئەم کتێبە هەوڵ دەدات تاکوو ئەم تێزە پشت ڕاست بکاتەوە کە گەر شۆڕشی ئیسلامی سەری هەڵنەدەدا و ئێران لە شەڕی ٨ ساڵەی لەگەڵ سەدامدا سەرکەوتوو نەدەبوو بە ئەگەری زۆر کورد بە گشتی و هەرێمی کوردستان هەرگیز بەم جێگەی کە ئیستە گەیشتوون و وەک قەوارەیەکی سیاسی لە جیهاندا دانیان پێدا نراوە نەدەگەیشتین و بۆ ئەم تێزەشی هۆ و لۆژیکی وردی خۆی دەخاتە بەردەست.

شایانی باسە کە کتێبی "کورد لە نێوان شەڕی ئێران و عێراق" لە ٣٥٢ لاپەڕە و بە تیراژی ١٥٠٠ بەرگ و نرخی ٢٢ هەزار تمەن لە تاران ڕەوانەی بازاڕی کتێب کراوە.

News Code 2086

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha