وەهمی ئه‌مریکا ناتوانێت داراییه‌کانی ئێران له‌ ئاڵمان بلۆکه‌ بکات

ڕۆژنامه‌ی ئاڵمانی هێندلێز بلات جه‌ختی کرد به‌و پێیه‌ی ئه‌مریکا نه‌یتوانیوه‌ به‌ڵگه‌ی به‌هێز سه‌باره‌ت به‌ خراپ به‌کارهێنانی پاره‌ له‌ ئاڵمانیا له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، ڕوو بکات، ناکرێت داراییه‌کانی ئێران بلۆکه‌ بکرێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامه‌ی ئاڵمانی هێندلێز بلات له‌ زاری به‌رپرسانی ئاڵمانیاوه‌ نووسی: هێشتا به‌رپرسانی ئه‌مریکا به‌ڵگه‌ی به‌هێزیان سه‌باره‌ت به‌ خراپ به‌کارهێنانی پاره‌ له‌ ئاڵمانیا له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، ڕوو نه‌کردووه‌، و ناکرێت ۳۰۰ ملیۆن یۆرۆی ئێران ده‌ستی به‌ سه‌ردا بگیردرێت.

له‌ درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ هاتووه‌: ده‌وڵه‌تی ئاڵمانیا له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ که‌ ناتوانێت ته‌نیا به‌ بیانۆی گومان و شکی ئه‌مریکاییه‌کان له‌ ئێران، داراییه‌کانی تاران له‌ بانکی ئاڵمان بلۆکه‌ بکات.

شایانی باسه‌ که‌ ئێران له‌م دواییه‌ داوای کردووه‌ که‌ ۳۰۰ ملیۆن یۆرۆ له‌ داراییه‌کانی خۆی به‌ که‌ش له‌ بانکی ئاڵمانیا وه‌ربگرێت.

به‌رپرسانی ئاڵمانیا چه‌ندین مانگه‌ له‌ حاڵی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م داواکارییه‌ن و له‌م نێوانه‌ واشنتۆن به‌ سه‌ختی هه‌وڵ ده‌دات تاکوو ئاڵمانیا ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ ڕاده‌ستی ئێران نه‌کات.

News Code 20858

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =