واشنتۆن هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ ئێران ڕێککه‌وتنی نوێ بکات

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌ گه‌ماڕۆوه‌ نوێیه‌کانی واشنتۆن له‌ دژی ئێران کرد و وتی: ئه‌مریکا پێبه‌نده‌ به‌ جێبه‌جێ کردنی گه‌مارۆکان و هه‌وڵ ده‌دات به‌ ڕێککه‌وتنێکی نوێ بگات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، هێدر نائۆرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌ گه‌ماڕۆ نوێیه‌کانی واشنتۆن له‌ دژی ئێران له‌ بواری زێر، ئۆتۆمۆبیل سازی و گواستنه‌وه‌ی پاره‌ کرد و وتی: ئه‌مریکا پێبه‌نده‌ به‌ جێبه‌جێ کردنی گه‌ماڕکان.

ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد که‌ ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات که‌ به‌ ڕیککه‌وتنێکی نوێ له‌گه‌ڵ تاران بگات، ڕێککه‌وتنێک که‌ به‌ شێوازێکی گشتگیر چاوی له‌ ڕه‌فتاری ناسه‌قامگیری ئێرانه‌.

نائۆرت له‌ درێژه‌دا پاگه‌نده‌ی کرد: ڕێککه‌وتنی نوێ نه‌ک به‌رنامه‌ی ناڤۆکی ئێران که‌ به‌رنامه‌ی مووشه‌کی و پشتیوانی تاران له‌ تیرۆر و ڕه‌فتاره‌ ناسه‌قامگیره‌کانی له‌ ناوچه‌که‌ له‌ به‌ر ده‌گرێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئه‌مریکا له‌ دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تارانه‌ تاکوو له‌م ڕێگه‌وه‌ بتوانێت ئێران به‌ گۆرینی سیاسه‌ته‌کانی ڕازی بکات.

شایانی باسه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕۆژی دووشه‌مه‌ فه‌رمانی گه‌ماڕۆ نوێیه‌کانی له‌ دژی ئێران واژۆ کرد. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ترامپ 8ی مارسی ئه‌مساڵ له‌ بیانۆی بێ بنه‌ما له‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی کشایه‌وه‌.

News Code 20851

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =